English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمریکا زانایەکی دیکەی ئەتۆمیی ئێرانی ئازاد کرد
مەجید تاهیری
2020-06-08 [07:40 AM]

ZNA - هەولێر


میدیاکانی ئێران بڵاویان کردەوە، مەجید تاهیری زانای ئەتۆمیی ئەم وڵاتە رۆژی دووشەممە ٦ی حوزێران گەیشتووتەوە تاران.

مەجید تاهیری لە زیندانی ئەمریکاوە لەلبەرانبەر ئازادکردنی ئەمریکاییەک لە زیندانی ئێران، ئازاد کراوە.

تاهیری لە فڕۆکەخانەی تاران لەلایەن حوسێن ئەنساری، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتەوە پێشوازیی لێکرا.

ئازادکردنی تاهیری لە کاتێکدایە لە كۆتایی هەفتەی رابردوودا، ئەمریکا هاووڵاتییه‌كی ئێرانیی بەناوی سیرووس ئه‌سغه‌ری ئازادکرد. سیرووس ئەسغەری، مامۆستای زانكۆی ئه‌ندازیاری بوو.

کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش لە بەرانبەردا ئەفسەرێکی خانه‌نیشنی هێزی دەریاوانیی ئەمریکای بەناوی مایکڵ وایت ئازادکرد. مایکل وایت نزیكه‌ی دوو ساڵ له‌ زیندانه‌كانی ئێراندا بوو.

 





ئەم هەواڵە 2356جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad