English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەمۆسكۆ قەدەغەی هاتووچۆ هەڵدگیرێت و ژیان ئاسایی دەبێتەوە
2020-06-09 [09:11 AM]

​ZNA – هەولێر


دوای تێپەڕینی دوو مانگ بەسەر قەدەغەی هاتووچۆ لە مۆسکۆی پایتەختی رووسیا ئێستا قەدەغەی هاتووچۆ لەوشارە هەڵدەگیرێت و ژیان ئاسایی دەبێتەوە.

سێرگی سۆبیانین، سەرۆک شارەوانی مۆسکۆ رایگەیاند، لە رۆژی سێشەممەوە رێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شارەکەیان کەمدەکەنەوە و قەدەغەی هاتووچۆ هەڵدەگرن.

ئیدی دانیشتووانی مۆسکۆ بۆ هاتووچۆکردن پێویستیان بە وەرگرتنی مۆڵەتی ئەلیکترۆنی نییە، ئێستا دەتوانن بە ئازادانە بڕۆنە سەر کارەکانیان و هۆکارەکانی گواستنەوەی گشتی بەکاربهێنن.

هاوکات رێگە بە کرانەوەی سەرتاشخانە و ئارایشتگاکان دەدرێت، بەڵام کافێ و چێشتخانەکان لە هەفتەی داهاتووەوە دەکرێنەوە. 

تاوەکو ئێستا لە رووسیا 476 هەزار و 887 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنابوون، لەو ژمارەیە 37 هەزار و 312 کەس گیانیان لەدەستداوە و 325 هەزار و 602 کەسیش چاکبوونەتەوە.

 





ئەم هەواڵە 2467جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad