English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق: 4 ملیۆن کرێکار کاردەکەن و سوودمەندیش نین لە خانەنشین و بیمەی کۆمەڵایەتی
2020-06-09 [09:27 AM]

ZNA – هەولێر


وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق ئاشكرایدەكات، نزیکەی 4 ملیۆن کرێکار لە کەرتی تایبەت کاردەکەن، کە سوودمەند نین لە خانەنشین و بیمەی کۆمەڵایەتی.

عادل ئەلرکابی وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، نزیکەی 4 ملیۆن کرێکاری ناوخۆیی لە کەرتی تایبەت کاردەکەن و سوودمەند نین لە یاساکانی خانەنشینی و بیمەی کۆمەڵایەتی، هیچ بڕە پارەیەکیش ناگێڕدرێتەوە بۆ خانەنشین بوونیان، بە یاسا جێگەی خانەنشینی و بیمەی کۆمەڵایەتی جێگەی کراوەتەوە.

وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق ئاماژەی بەوەشدا، بڕینەوە بڕە پارەکان بە سندووقی بیمەی کۆمەڵایەتی دەسپێردرێن، کە دەبێتە دڵنیاییەک بۆ ئەو کرێکارانەی زیاتر لە 15 ساڵە کار دەکەن.

راشیگەیاند، وەزارەتەکەیان لە ماوەیەکی نزیکدا دەست بە تۆمارکردنی ئەو کەسانە دەکەن، کە لە کەرتی تایبەتدا کاردەکەن و یاساکانی خانەنشینی و بیمەی کۆمەڵایەتی نایانگرێتەوە.

 





ئەم هەواڵە 223جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad