English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حكومه‌تی هه‌رێم: زیاتر لە 150 تون پێداویستی پزیشکی گەیه‌نراوه‌ته‌ رۆژئاوای کوردستان
2020-06-09 [12:47 PM]

ZNA - هه‌ولێر


له‌ راگه‌یه‌نراوێكی راسپارده‌ نێوده‌وڵةتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس هاتووه، رایگه‌یاند، ‌دەروازەی سنووری سێمالکا بە خاڵی سەرەکی پەڕینەوەی هاووڵاتیان و گواستنەوەی کەلوپەل دادەنرێت لە نێوان هەرێم و رۆژئاوای کوردستان، هەر لە رێگای ئەو دەروازەیەوە رێکخراوە مرۆییەکان یارمەتی و پێداویستی مرۆیی بە رۆژئاوا دەگەیەنن بەتایبەتی دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەڵام داخستنی ئەم دەروازەیه‌ بۆ ماوەیەک ئاستەنگی زۆری لەم رووەوە درووستکرد.

د. دیندار زێباری رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وەڵامی چەند رێکخراوێکی نێودەوڵەتی لەم بارەوە رایگەیاند: رۆژانە ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتیان لە رێگای دەروازەی سێمالکاوە هاتوچۆی رۆژئاوای کوردستان دەکەن، هەروەها رێکخراوە مرۆییەکانیش لەم رێگایەوە کەلوپەل و هاوکارییەکانیان دەگوازنەوە.

وتیشی، حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاسانکاری دەکات بەڵام لە دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا  لە رێکەوتی 1/3/2020 لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی خوسەرەوە ئەم دەروازەیە لەگەڵ هەرێمی کوردستان داخرا ئەمەش تا راددەیەک ئاستەنگی درووستکرد بەتایبەتی بۆ گەیاندنی کەلوپەلی پزیشکی بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا.

رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان ئەوەشی روونکردەوە: داخستنی دەروازەکە ئاستەنگی بۆ رێکخراوەکان درووستکرد بۆ ئەنجامدانی کاری مرۆیی، داوایان کرد کە ئەم دەروازەیە بکرێتەوە بۆیە بە میکانیزمێکی گونجاو لە نێوان لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێم و بەڕێوەبەرایەتی خوسەر بڕیاردرا کە هەفتانە رۆژانی سێشەممە دەروازەکە بکرێتەوە بۆ ناردنی پێداویستی مرۆیی و خۆراک بەتایبەتی کەلوپەلی تایبەت بە خۆپاراستن و ئەنجامدانی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

زێباری ئاماژەی بەو رێکخراوانە کرد کە لە ماوەی رابردوودا هاریکاری پزیشکییان گەیاندۆتە رۆژئاوای کوردستان و وتی: ژمارەیەک رێکخراوی مرۆیی نێودەوڵەتی بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی هەرێم هاوکارییەکانیان گەیاندۆتە رۆژئاوای کوردستان کە بریتی بووە لە کەلوپەلی تاقیگە و پشکنینی کۆرۆنا، داو و دەرمان و کەلوپەلی پزیشکی فریاکەوتنی خێرا، کەرەستەی تیشکی سەروو دەنگ، یارمەتی بۆ بەساڵاچووان و کەم ئەندامان و کەرەستەی پاککردنەوە بەم شێوەیە: رێکخراوی (MSF - Holland) نزیکەی لە (50) تون داو و دەرمان، رێکخراوی پزیشکانی بێ سنووری هۆڵەندی نزیکەی (٤٨) تون، رێکخراوی (MSF - Switzerland) (١) تون، رێکخراوی (UPP Italian Organization) زیاتر لە  (٥) تون، رێکخراوی خاچی سووری نێودەوڵەتی (IRC Organization) زیاتر لە  (9) تون، رێکخراوی (Barkopharma Company) زیاتر لە (١١) تون، کۆمپانیای وۆرلد واید زیاتر لە (١٢) تون، رێکخراوی مینتۆری بەریتانی (357) کیلۆ گرام و (٥٠) ترۆمپا، رێکخراوی بەحر نزیکەی (٣) تون ، رێکخراوی (MDM) زیاتر لە  (٢) تون، کۆمپانیای (American Power Gate) نزیکەی یەک تون،  کۆی گشتی ئەو هاوکارییانە نزیکەی (154) تون کەلوپەل و کەرەستەی پزیشکی بووە.

سەبارەت بە ئاسانکارییەکان بۆ دابینکردنی کەلوپەلی پزیشکی لە هەرێمی کوردستان و گەیاندنی بە رۆژئاوای کوردستان لەلایەن رێکخراوەکانەوە، رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان وتی: لە ئێستادا قەیرانی دەستکەوتنی کەلوپەل و کەرەستەی پزیشکی تایبەت بە کۆرۆنا لە سەرتاسەری جیهان بە هەرێمی کوردستانیشەوە هەیە و رێنمایی تایبەتیش دەرچووە بۆ ئەم مەبەستە، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان رێگری لە هیچ رێکخراوێک نەکردووە بۆ دابینکردنیان، بەڵکو ئاسانکاری زۆریشیان بۆ کردوون، هەروەها باج و رسوماتیش لە رێکخراوەکان وەرناگیرێت لەبەرامبەر گەیاندنی ئەم کەلوپەلانە بە رۆژئاوای کوردستان بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی و ناوخۆی حکومەتی هەرێم و ئەو رێنماییە تایبەتانەی لەلایەن لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان دەرچوون.

 

 





ئەم هەواڵە 2671جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad