English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سزای لەسێدارەدان دەرکراوە بۆ ئەو كه‌سه‌ی شوێنی قاسم سولەیمانی بە ئەمەریکا وتووە
2020-06-09 [12:57 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

وتەبێژی دەسەڵاتی دادوەری ئێران ئاشكرای كرد، فەرمانی لە سێدارەدان بۆ ئەو كه‌سه‌ به‌ ره‌گه‌ز ئێرانییە دەرچووە کە زانیاری سەبارەت بە شوێنی قاسم سولەیمانی بە هەواڵگری ئەمەریکا و ئیسڕائیل داوە.

ئەوەشی خستەڕوو فەرمانەکە بەمزووانە جێبەجێ دەکرێت.

وتەبێژی دەسەڵاتی دادوەری ئێران غوڵام حسێن ئیسماعیلی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا باسی له‌وه‌ كرد، فەرمانی لە سێدارەدان بۆ مەحمود موسەوی مەجد دەرچووە، یەکێکە لە سیخوڕەکانی سی ئای ئەی و موساد.

باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌و سیخوره‌ شوێنی سولەیمانی بە دوژمنەکانمان وتووە.

قاسم سولەیمانی لە سێی مانگی یەکدا لە هێرشێکی ئاسمانی ئەمەریکادا لە عێراق کوژرا.

 

رۆیته‌رز





ئەم هەواڵە 3028جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad