English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دکتور سەنگار سەید قادر: بەشداری كورد لە دانوستانەكانی نێوان عێراق و ئەمەریكادا گرنگە چونكە ئایندەی عێراق دیاری دەكات
2020-06-09 [01:54 AM]

ZNA : ھەولێر


لێکولەرێك لە سیاسەت و پەیوەندیە نێودەولەتییەکان رایگه‌یاند: بەشداری كورد لە دانوستانەكانی عێراق و ئەمەریكادا گرنگە چونكە ئەمە ئایندەی عێراق دیاری دەكات و پەیوەستە بە چەند پرسێكی ستراتیژی هەرێمەوە لەوانە پرسی ناوچە جێناكۆكان و پرسی ووزە و پەیوەندیەكانی هەولێر و بەغداد و پێشمەرگە.

دکتور سەنگار سەید قادر لێکولەر لە سیاسەت و پەیوەندیە نێودەولەتییەکان و بەرپرسی دیسكی عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی ناوەندی یٔیمارات بۆ لێكۆڵینەوەی ستراتیژی به‌ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆسی راگه‌یاند: بەڵام كوردستان ئەگەر له‌ ڕێكنەكەوتنی عێراق و ئەمەریكادا دەستكەوتی زیاتر دەبێت چونكە ئەگەر نەگەنە ڕێكەوتن كوردستان دەبێت بە چەقی ستراتیژی ئەمەریكا لە عێراق هێزەكانی لە عێراقەوە دەگوازێتەوە بۆ هەرێم.

دکتور سەنگار ئاشكراكرد: لە ڕووی پەیوەندی نێودەڵەتیشەوە پێگەی هەرێم بەهێز دەبێت و ئەگەرێكی بەهێزە ناوچە جێناكۆكە كسن بخرێتەوە ژێردەستی هەرێم.

له‌ كوتاییدا گوتی: بەڵام لەئه‌گەر ڕێككەوتنی عێراق و ئەمەریكادا پێگەی هەرێم لاواز دەبێت چونكە ئەوكات  هەرێم پێگەی ستراتیژی لە دەست دەدات و سەرنجی ئەمەریكا لەسەر بەغدا دەبێت.





ئەم هەواڵە 2611جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad