English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کارمەندێکی پەرلەمانی کوردستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو
2020-06-09 [03:01 AM]

ZNA-ھەولێر


ئافرەتێکی کارمەندی پەرلەمانی کوردستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو، تیمەکانی تەندروستیش پشکنینیان بۆ ئەو کەسانە ئەنجام داوە کە بەرکەوتنیان لەگەلی ھەبووە.


سەرچاوەیەک لە پەرلەمانی کوردستان کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ئافرەتێکی کارمەندی دیوانی پەلەمانی کوردستان بە پلەی شارەزا، تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە، ئەو ئافرەتە تەمەنی نیکەی ٤٥ سالە و پێشووتر بەرپرسی کارووباری پەلەمانی کوردستان بووە و یەکەم کەسە لە پەلەمانی کوردستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبێت، ھەروەھا ئەو ئافرەتە بەرکەوتەی لەگەل خۆشکێکی ھەبووە کە دکتۆرە گومان دەکرێت کە بە ھۆی خۆشکەکەیەوە تووشبووبێت.


ئەو سەرچاوەیەش ئەوەی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە تیمەکانی پزیشکی بۆ ئەنجامدانی پشکنین روویان لە پەلەمانی کوردستان کرد، پشکنینیان بۆ ئەو کەسانە ئەنجام دا کە پێشووتر بەرکەوتنیان لەگەل ئەو ئافرەتەدا ھەبووە، ئەو ئافرەتە لەکاتی دەرکەوتنی نیشانەکانی لێی لە پەرلەمانی کوردستان نەبووە، بۆ بەرکەوتووەکانیش چاوەرێی گەرانەوەی ئەنجامی پشکنینەکان دەکرێت، بەلام تاکو ئێستا کەس نەبردراوە بۆ کەرەنتینە لە پەلەمانی کوردستان و ئەو کەسانەی کە بەرکەوتنیان ھەبووە لەگەل ئەو ئافرەتە.


بەھۆی تووشی بوونی ئەو  کارمەندەی پەلەمانی کوردستان کۆبوونەوەی دەسەتەی سەرۆکایەتی پەلەمانی کوردستان لەگەل فراکسیۆنەکان کە بریار بوو ئەمرۆ سێشەممە ٩ی٦ی٢٠٢٠ ئەنجامبدرێت لەسەر دانانی بەرنامە بۆ چۆنیەتیی کۆبوونەوەکانی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان دابنرێت.


لە هەرێمی کوردستان هەزار و ٤٦٧ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیە ٥٤٢ تووشبوو چاکبوونەتەوە و ٢٨ تووشبوویش بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 2560جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad