English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
قایمقامی سلێمانی؛ دۆخه‌كه‌ پێویستی به‌ خۆپارێزی و تاك پارێزی هه‌یه‌
2020-06-09 [04:42 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

قائیمقامیه‌تی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس هاتووه‌، رایگه‌یاند، له‌دیوانی قائیمقامییه‌ت، ئاوات محه‌مه‌د و ئاماده‌بوونی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری كۆمپانیاكانی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری له‌ سیتییه‌كان و یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبون، مه‌له‌وانگه‌ و هۆڵه‌كانی وه‌رزش، كافتریا و چێشتخانه‌، میوانخانه‌، ئوتێل و مۆتێل، سه‌تاشخانه‌ و ئارایشتگاكان، نانه‌وا و فڕنی سه‌مونخانه‌كان، به‌نزینخانه‌ و پیشه‌ جیاوازه‌كان كۆبوه‌وه‌.

ئاوات محه‌مه‌د، قائیمقامی قه‌زای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی رایگه‌یاند، به‌هۆی زۆربوونی ژماره‌ی توشبوون و خێرا بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌، دۆخه‌كه‌ واده‌خوازێت ئاستی خۆپارێزی و تاك پارێزی به‌رز ببێته‌و و له‌ هه‌مو شوێنێك خۆمان بپارێزین‌، باشترین رێگه‌ش بۆ خۆپاراستن جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و به‌كارهێنانی ده‌ستكێش و ده‌مامك‌ و دروست نه‌كردنی قه‌ره‌باڵغییه‌‌.

وتیشی، مرۆڤایه‌تی رووبه‌ڕووی ده‌ردێكی كوشنده‌ بووه‌ته‌وه‌، به‌داخه‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان ئێستادا له‌ قۆناغێكی مه‌ترسیدایه‌،  سروشتی ڤایرۆسه‌كه‌ش به‌جۆرێكه‌ ته‌ندورستی هه‌موومان به‌ستراوه‌ته‌وه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ بۆیه‌ پێویسته‌ خۆمان و كه‌سه‌ نزیك و خۆشه‌ویسته‌كانمان بپارێزێن تا بتوانین به‌هه‌مو لایه‌كمانه‌وه‌ به‌ كه‌مترین زیان له‌م دۆخه‌ ده‌ربازبین.

قایمقامی سلێمانی باسی له‌وه‌ش كرد، پێیوسته‌ خاوه‌نی شوێنه‌كان ده‌رمانی پاكژكه‌ره‌وه‌ و ده‌ستكێش و ده‌مامك به‌كاربهێنن له‌گه‌ڵ دانانی شریتی قه‌ده‌غه‌كردنی چوونه‌ ژوره‌وه‌ی كڕیاران بۆ شوێنه‌كانیان و رێگریكردن‌ له‌ دروستكردنی قه‌ره‌باڵغی بكه‌ن، هه‌ر هاوڵاتییه‌كیش ده‌ستكێش و ده‌مامكی نه‌به‌ستبو نه‌هێڵن بچێته‌ شوێنه‌كه‌یان.

ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ئه‌ركه‌ سه‌ره‌كیه‌كه‌ ‌له‌ ئه‌ستۆی هه‌موومانه‌ بۆ تێپه‌ڕاندنی دۆخه‌كه‌ و سه‌ركه‌وتنه‌ به‌سه‌ر نه‌خۆشیه‌كه‌دا، بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ و روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، باشترین خۆپارێزی جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و خۆپارێزییه‌ له‌ فه‌رمانگه‌كان و بازار و شوێنه‌كان.

ئاوات محه‌مه‌د، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامییه‌تی سلێمانی راسپارد به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام شه‌وڕۆژ بخه‌نه‌ سه‌ریه‌ك بۆ سه‌ردان و پشكنینی هه‌مو ئه‌و شوێنانه‌ی هاوڵاتیان بۆ كڕینی كاڵاوشمه‌ك و پێداویستی رۆژانه‌ رویتێده‌كه‌ن، له‌كاتی هه‌بوونی سه‌رپێچی له‌ رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و خۆپارێزی، شوێنه‌كه‌ و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند بكه‌نه‌وه‌.





ئەم هەواڵە 2635جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad