English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەڕێوەبەری کارەبای ھەولێر: ھەبوونی کارەبا بە پچر پچری بە ھۆی زۆری خواستە لەسەر کارەبا
2020-06-09 [06:19 AM]

ZNA-ھەولێر


بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای ھەولێر رایگەیاند، ھۆکاری ھەبوونی کارەبا بە پچر پچری لە ھەندێک شوێندا دەگەرێتەوە بۆ ھەبوونی کێشەی تەکنیکی کە ناتواندرێت وەک پێویست کارەبا بەو شوێنانە بدرێت و پێیان بگات بە ھۆی ئەو ئەو قورسایەی لەسەر تۆرەکانی کارەبا ھەیە، کێشەی ھەبوونی کارەبا بە پچر پچری لە ناو سەنتەری شاری ھەولێر و دەرەوەی شاری ھەولێریش ھەیە بە ھۆی زۆری خواستە لەسەر کارەبا.


حوسێن حەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای ھەولێر، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: خواستی کارەبا لە ئێستادا نزیکەی ھەزار و ٧٠٠ مێگاوات کارەبایە لە پارێزگای ھەولێر ئەوەی کە لە تۆری نیشتیمانی ھەرێمەوە وەری دەگرێت نزیکەی لەنێوان ٩٠٠ بۆ ١٠٠٠ مێگاواتە، لە شەو و رۆژێکدا ١٦ بۆ ١٨ کاتژمێر کارەبا دەدرێت بە ھاولاتیان جگە لەو شوێنانەی کە کێشە و گرفتی تەکنیکیان ھەیە بێ گومان ئەو شێونانە کەمتر کارەبایان پێدەدرێت، لەم دۆخەی ئێستا دا کە بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا خەلک زیاتر لە مالەکانیانن بەلام بەبەراورد لەگەل پار ساڵدا خواست جیاوازیەکی ئەوتۆی نیە.


بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای ھەولێر گووتی: ھۆکاری ھەبوونی کارەبا بە پچر پچری لە ھەندێک شوێندا دەگەرێتەوە بۆ ھەبوونی کێشەی تەکنیکی کە ناتواندرێت وەک پێویست کارەبا بەو شوێنانە بدرێت و پێیان بگات بە ھۆی ئەو ئەو قورسایەی لەسەر تۆرەکانی کارەبا ھەیە، کێشەی ھەبوونی کارەبا بە پچری پچری لە ناو سەنتەری شاری ھەولێر و دەرەوەی شاری ھەولێریش ھەیە بە ھۆی زۆری خواست لەسەر کارەبا ناتواندرێت وەکو پێویست کارەبا بدرێت بە ھاولاتیان، ھەروەھا بە شێوەیەکی گشتی سیستەمێک ھەیە کە پێی دەگوترێت سیستەمی ئەندەرفریکوێنسی کە لە سەر بەشێک لە ھێلەکان دادەنرێت بۆ ئەوەی سیستەمی کوژانەوەی گشتی کارەبا بپارێزێت ئەم سیستەمش لەگەل بارگرانەی زۆر ناجێکیر دەبێت، لەگەل ناجێکیر بوونی ئەو سیستەمی کاردەکات و ئەو ھێلانەی ئەو سیستەمیان لەسەرە کارەباکەیان ببرێت و لە ئەنجامدا کارەبای ئەو شوێنانە پچر پچر دەبێت.


حوسێن حەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای ھەولێر ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە داوا لە ھاولاتیان دەکەین کە ھاوکارمان بن لە بەکار ھێنانی کارەبا بە شێوەیەکی دروست، واتا ئەو ئامێرە کارەبایانەی کە کاریان پێدەکات لە ژووری حەوانەوەیە یان لە شوێنی کارکردنە کاتێک کە ژوورەکە بە جێ دەھێلێت ئەوا ئامێرەکان بکوژێنتەوە، یاخود لە ژوورەکان دا کە کاتێک پێویستی بە گلۆپێکە بەلام ئەو پێنج گلۆپ ھەلبکات، لە کاتی ئێستا دا کە وەرزی گەرمایە کە زیاتر ئامێرەکانی فێنکردنەوە بە کار دەھێندرێت لەلایەن ھاولاتیانەوە کاتێک کە سپلێت ھەلدەکەن باشتر وایە کە دەرگای ژوورەکانیان دابخەن و پلەکەشی رێکبخرێت بەشێوەیەکی ئاسای بۆ ھەر مرۆڤێک، ئەوە وا دەکات کە زێدەرۆی لە کارەبادا نەکرێت و  و ئەو کارەبایەی کە ئێستا زێدەرۆی تێدا دەکرێت بگەرێتەوە بۆ تۆری نیشتیمانی سوودی دەبێت و کاتژمێرکانی پێدانی کارەباش زیاتر دەبێت و لە لایەکی تریشەوە دۆخی پچر پچریەکەش کەمتر دەبێتەوە بەبێ گومانی.

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 2941جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad