English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شارەزاێکی ئابووری : تا کۆتاییەکانی ئەمساڵ نرخی نەوت بۆ سەرووی ٥٠ دۆلار بەرزدەبێتەوە
2020-06-09 [06:29 AM]

ZNA- ھەولێر


شارەزاێکی ئابوری باس لەوە دەکات بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ ٤٠ دۆلار پەیوەندی بە نزیک بوونەوەی ولاتانی بەرھەمھێنەرێ نەوتەوە ھەیە لە لاێکی تر بەشێک لە ولاتان دوای فایرۆسی کۆرۆنا ئاسایی بونەتەوە .


م. دلشاد رەمەزان پسپۆری ئابوری و مامۆستای زانکۆ بە ئاژانسی ھەوالی زاگرۆسی راگەیاند لێک گەیشتنێک لە نێوان ولاتانی بەرھەمھێنەری نەوت ھەیە چ ئەندامانی رێخراوی ئۆپیک یانیش ئەوانەی دەرەوەی ئەو رێکخراوە بۆ کەمکردنەوەی رێژەی بەرھەمھێنانی نەوت .


ئەو مامۆستایەی زانکۆ گوتیشی بەشێک لە ولاتەکانی پیشەسازی تا رادەێک ژیان ئاسایی بۆتەوە بە تایبەت چین کە ولستێکی گەورەی کریاری نەوتە ئەمەش وایکرد نرخی نەوت نزیک ببێتەوە لە ٤٠ دۆلار .


م. دلشاد گوتیشی پێشبینیمان وایە تا کۆتاییەکانی ئەم سال نرخی نەوت بگاتە ٥٠ دۆلار ئەمەش بەرزبوونەوەێکی لەسەر خۆیە بۆ ئەمەش کۆمەلێک ھۆکار ھەن یەکێک لەوانە تا ژیان دەگەرێتەوە سەردەمی پێش سەرھەلدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا کاتێکی زۆری پێویستە .





ئەم هەواڵە 4492جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad