English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
34 توشبووی دیکەی کۆرۆنا لە هەولێر تۆمارکرا
2020-06-09 [11:40 AM]

ZNA ــ هەولێر


دەرەنجامی نوێ ...

لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای تووشبووان، سی و چوار تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای هەولێر دەستنیشانکران، بیست و یەك پیاو  و نۆ ئافرەت و چوار منداڵ، بیست و یەك بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون و سێزدە تووشبوو نیشانەیان هەیە.

بیست و دوو تووشبوو دانیشتووی شاری هەولێرن لە گەڕەکەکانی (٥ی حەسارۆك، نەسیج، نەورۆز، گوڵان، هەڤاڵان، ماردین، بەهاری نوێ، کارێزان، بەختیاری، ئازادی، پارکی منارە، فەرمانبەران، ئیمپایەر، ناحیەی دارەتوو).
یازدە تووشبوو دانیشتووێ قەزای چۆمان.
یەك تووشبوو دانیشتووی ناحیەی هەریر.


وەزارەتی تەندروستی
 ٩ حوزەیران ٢٠٢٠

 

 

 

لانە ناصح بەرزنجی





ئەم هەواڵە 10165جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad