English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ته‌ندروستى گه‌رمیان: ئەنجامی 80 پشكنین پاك دەرچوون
2020-06-10 [09:59 AM]

ZNA-هەولێر


به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى گه‌رمیان راگەیاند، پشکنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا  بۆ 80 كه‌س ئه‌نجامدرابوو سه‌رجه‌میان  نێگەتیڤ دەرچوون.

له‌راگه‌یاندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى گه‌رمیان بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ لە ئەنجامی  پشکنینی تاقیگەیی ڤایرۆسی كۆرۆنا  بۆ 80 كه‌س   ئه‌نجامدرابوو  به‌یانى ئه‌مرۆ ئه‌نجامی پشكنینه‌كان ده‌رچوون كه‌ سه‌رجه‌میان  نێگەتیڤ «پاک» دەرچوون.

ته‌ندروستى گه‌رمیان ئاماژه‌ به‌وه‌ش کردووە، ھەروەک دوێنێش لەکۆی پشکنینەکان، زۆرینەی زۆریان کە 130 كه‌س بوون  بەھەمانشێوە  ئه‌نجامی پشكنینه‌كان نێگەتیڤ بون و خاڵی بون لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.

هەر لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە، لەگەڵ ئەم ئاماژە دڵخۆشکەرانەشدا، دەبێت ھاوڵاتیان مەترسی ڤایرۆسەکە بە جیدیی وەربگرن و خۆیان بە تەواوی بپارێزن.

 





ئەم هەواڵە 2005جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad