English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گفتوگۆی رێککەوتنی درێژمەودای عێراق و ئەمریکا لەمڕۆوە د ەست پێدەکات
2020-06-10 [11:28 AM]

ZNA - هەولێر


بڕیارە دانوستانی پێداچوونەوە بە رێککەوتننامەی درێژمەودای نێوان عێراق ئەمریکا، ئەمڕۆ چوارشەممە١٠ی حوزێران، لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە دەست‌پێبکات.

رێککەوتنەکە تەنیا تایبەت بە بواری ئەمنی نین، بەڵکو لایەنەکانی سیاسی، تەندروستی، ئابووری و رۆشنبیریش دەگرێتەوە.

چاودێرانی سیاسی پێیان‌وایە، ئەم گفتوگۆیانە سەرەتایەکە بۆ چەند قۆناخێکی دیکەی دانوستانەکان، بە ئامانجی پێش‌گرتن به داڕمانی دەوڵەت و دامەزراوەکانی، بە تایبەت کە ئێستا عێراق تووشی چەندین قەیران بووەتەوە، بەڕێوە دەچن.

هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی ئەم گفتوگۆیانە، گروپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێرانیش داوا دەکەن، کۆتایی بە بوونی هێزەکانی بیانی بێت.

سەرچاوەیەکی ئەمنیی عێراقیش بە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزی راگەیاندووە، لەم گفتوگۆیانەدا باس لە دەرچوونی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق ناکرێت و زایاتر باس لە پێوەندییە ئەمنی و ئابوورییەکان دەکرێت.

نوێنەرانی لایەنە سیاسییە بەرچاوەکانی عێراق لەم گفتوگۆیانە بەشدارن و حکومەتی هەرێمی کوردستانیش "فەوزی حەریری" سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانی وەک نوێنەری هەرێم لەم گفتوگۆیانەدا دەستنیشان کردووە.

 

 





ئەم هەواڵە 232جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad