English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران ئاشکرای کرد گەنجێکی کوردی لە سێدارە داوە
2020-06-10 [11:55 AM]

ZNA - هەولێر


بەشی جێبەجێکردنی سزاکانی بەندیخانەی ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان دوای مانگێک  ئاشكرای کرد بەندکراوێکی سیاسیی کوردیان لە سێدارە داوە.

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، بنەماڵەی هیدایەت عەبدوڵاپور لە شاری شنۆوە سەردانی بەشی جێبەجێکردنی سزاکانی شاری ورمێیان کردووە و  پێیان ڕاگەیاندوون  کە کوڕەکەیان 20 رۆژ بەر لە سەردانی ئەوان لەسێدارە دراوە.

هیدایەت عەبدوڵاپور لەلایەن لقی دووی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ورمێ  بەتۆمەتی هاوکاریکردنی پارتە سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە لە بەرانبەر هێزەکانی سوپای پاسداران لە گوندی قەرەسەقەل، سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێندراوە.

 





ئەم هەواڵە 2647جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad