English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سلێمانی... فڕنی سه‌مونی حه‌جه‌ری تاج داده‌خرێت
2020-06-10 [12:06 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به‌ مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن و رێكاره‌كانی خۆپارێزی، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی فڕنی سه‌مونی حه‌جه‌ری تاج و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كاته‌وه‌.

به‌روار محه‌مه‌د، سه‌رۆكی لیژنه‌ی نانه‌وا و فڕنی سه‌مونخانه‌كانی سه‌ربه‌لیژنه‌كانی قائیمقامه‌یه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: به‌هۆی پابه‌ند نه‌بون به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و رێكاره‌كانی خۆپارێزی، لیژنه‌كه‌ فڕنی سه‌مونی حه‌جه‌ری تاجی له‌ گه‌ڕه‌كی زه‌رگه‌ته‌ی شاری سلێمانی داده‌خات.

وتی: له‌كاتی سه‌ردانی لیژنه‌كه‌ بۆ فڕنی سه‌مونی حه‌جه‌ری تاج، ده‌ركه‌وتوه‌ شوێنه‌كه‌ به‌گشتی پابه‌ندی مه‌رجه‌كانی كاركردن نابێت، كه‌به‌پێی رێنماییه‌ ته‌ندروستیه‌كان پێیوسته‌ ته‌نها قوماشی خام سپی  بۆ ژێر هه‌ویری سه‌مونه‌كه به‌كاربهێنرێت‌ به‌ڵام جۆره‌ قوماشێكی دیكه‌ی نه‌شیاوی به‌كارهێناوه‌ هه‌روه‌ها زه‌رفی نایلۆنی له‌بری زه‌رفی كاغه‌ز به‌كارهێناوه‌ كه‌ئه‌مه‌ش رێگه‌پێدراو نیه‌ چونكه‌ كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر ته‌ندروستی هاولاتیان هه‌یه‌‌.

سه‌رپێچییه‌كی تری فڕنه‌كه‌، نه‌بونی مۆڵه‌تی كرێكار بۆ كاركردنه‌، رونیكرده‌وه‌: ئه‌و كارمه‌ند و كرێكارانه‌ی له‌ شوێنی ئاماده‌كرنی خواردن و خواردنه‌وه‌ كارده‌كه‌ن پێیوسته‌ پێشتر له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاوێری ته‌ندروستی سلێمانیه‌وه‌ پشكنینیان بۆ بكرێت و له‌ نه‌بونی نه‌خۆشی دڵنیابنه‌وه‌ پاشان مۆڵه‌تی كاركردنیان پێ ده‌درێت.

وتیشی: به‌هۆی به‌رز بونه‌وه‌ی ژماره‌ی توشبوان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا، سه‌رجه‌م نانه‌وا و فڕینی سه‌مونخانه‌كان ئاگادار كراونه‌ته‌وه‌ پێویسته‌ زیاتر پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن به‌گشتی و به‌تایبه‌تی رێنماییه‌ ته‌ندورستیه‌كان بن له‌گه‌ڵ گرتنه‌به‌ری رێكاری خۆپارێزی توند به‌ به‌كارهێنانی ده‌ستكێش و ده‌مامك و ماده‌ی پاكژ كردنه‌وه‌، رۆژانه‌ش شوێنه‌كانیان به‌ ده‌رمانی ڤێركۆن پاكژ بكه‌نه‌وه‌، به‌ڵام خاوه‌نی فڕنی سه‌مونی حه‌جه‌ری تاج پابه‌ند نه‌بوه‌.

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، به‌فه‌رمانی قائیقمامی سلێمانی فڕنی سه‌مونی حه‌جه‌ری تاج داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێته‌وه‌.

سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ هۆشیاری به‌ خاوه‌نی نانه‌واخانه‌ و فڕنی سه‌مونه‌كان ده‌دات كه‌ پابه‌ندی سه‌رجه‌م مه‌رجه‌كانی كاركردن و رێكاره‌كانی خۆپارێزی له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا بن، به‌پێچه‌وانه‌ شوێنه‌كه‌یان داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێته‌وه‌.

 

قایمقامیه‌تی سلێمانی

 

 





ئەم هەواڵە 4255جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad