English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مسته‌فا كازمی پردی حوریه‌ی موسڵی كرده‌وه‌
2020-06-10 [12:34 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق راگەیەندراوێكی بڵاو کردووەتەوە و تیادا هاتووە کە مستەفا كازمی لە چوارچێوەی سەردانەكەی بۆ شاری مووسڵ سەنتەری پارێزگای نەینەوا لە رێورەسمێكدا، پردی "حورییە"ی كردووەتەوە.

ماوەی چوار ساڵ بوو پردی "حورییە" بەهۆی شەڕەكانی دژبە داعش بەشێكی خاپووربووبوو.

بەپێی رایگەیەندراوەكە لە چوارچێوەی سەردانەكەی بۆ مووسڵ، مستەفا كازمی موزەخانەی شارستانیی لە شارەكە بەسەركردووەتەوە و دواتر سەردانی مزگەوتی نوری كردووە.

ئاماژە بەوەیشدراوە كە مستەفا كازمی لە میانی سەردانەكەی بۆ مزگەوتی نوری گوتی: "رێگە نادەین ئەوەی پێشتر رووی دا، دووبارە ببێتەوە و ئۆپەراسیۆن بە ئامانجی پتەوتركردنی ئاسایش و سەقامگیری و راوەدوونانی تیرۆریستان ئەنجام دەدەین".

ئەمڕۆ لە شەشەمین ساڵیادی كەوتنی شاری مووسڵ سەنتەری پارێزگای نەینەوا باكووری عێراق بەدەستی چەكدارانی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش، سەرۆكوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق، مستەفا كازمی سەردانی شارەكەی كرد و لە میانیدا لە بارەگای فەرماندەیی ئوپەراسیۆنەكانی نەینەوا لەگەڵ فەرماندە ئەمنی و سەربازییەكان كۆبوویەوە.

رێكخراوی تیرۆریستیی داعش لە ھاوینی ٢٠١٤، زۆربەی ناوچەكانی باكوور و رۆژئاوای عێراق لە پارێزگاكانی نەینەوا، ئەنبار، سەڵاحەددین، دیالە و كەركووك كۆنترۆڵ كرد كە بە نیوەی خاكی ئەو وڵاتە مەزندە دەكرێت.

دواتر ھێزە عێراقییەكان لە ٢٠١٧دا بە پاڵپشتی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژبە داعش و دوای سێ ساڵ توانيان چه‌كدارانی داعش له‌ شاری موسڵ وه‌ده‌رنێن.





ئەم هەواڵە 748جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad