English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مه‌یاده‌ نه‌جار: شکستهێنانی غالب محەمەد و چەند پەرلەمانتارێکی دیکەی کورد به‌رامبه‌ر د. فوئاد حوسێن، تووشی هستریای کردوون
2020-06-10 [01:04 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئەندامێکی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایگەیاند: شکستهێنانی غالب محەمەد و چەند پەرلەمانتارێکی دیکەی کورد لە هەوڵدانیان بۆ ڕێگەگرتن لە پێدانی پۆستی وەزارەتی دەرەوەی عێراق بە د. فوئاد حوسێن، تووشی هستریای کردوون.

مه‌یاده‌ نه‌جار، ئه‌ندامى فراکسیۆنی پارتی لە ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆسی ڕأگه‌یاند: ریفراندۆم ئه‌و كارته‌ یاساییه‌ بۆ هه‌تاهه‌تایه‌ كورد ده‌توانێت له‌ هه‌موو كات و سه‌رده‌مێكدا به‌گوێره‌ی گونجاندنی ڕه‌وشی نێوده‌وڵه‌تی بەکاری بهێنێت، کە ٩٣٪ی خەڵکی کوردستان متمانەی خۆیان بە سەرۆک بارزانی دا و پشتیوانیی خۆیان بۆ سەربەخۆیی کوردستان دەربڕی، ”ئەگەر ئەمڕۆ لایەنێک پاشگەزبووبێتەوە، ئەوە جێگەی پرسیارە.

هه‌روه‌ها گوتیشی: ئێمە پشتیوانی لە مەرجەعی خەڵکی کوردستان، سەرۆک بارزانی دەکەین، ئەوانەشی باسی دەکەن، ناگەن بە چارەگی خەبات و کوردایەتیی ئەو، چونکە هەموو تەمەنی خۆی بە کوردستان بەخشیوە.

مەیادە نەجاڕ جەختی کردەوە: کە فوئاد حوسێن نموونەی کەسێکی کوردپەروەر و تێکۆشەرە، ئەوکاتەی وەزیری دارایی عێراق بووە، زۆرترین بەرگری لە ماف و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان کردووە، لە پۆستە تازەکەشیدا ڕۆڵێکی گرنگ لە گەرەنتیکردنی مافەکانی کورد دەگێڕێت.

ئەندامەکەی فراکسیۆنی پارتی ئاماژەی بەوە کرد: کە جگە لەوەی غالب محەمەد هیچ شارەزاییەکی لە زانستی سیاسیدا نییە و تەنیا لەپێناو رازیکردنی ئاغاکانی و هەندێک کەسی نێو (فەیسبووک) دەنووسێت، بۆیە بەم شێوەیە باسی متمانەدان بە دکتۆر فوئاد حوسێن وەک وەزیری دەرەوەی عێراق دەکات و گوتی: گرووپێک پەرلەمانتاری کورد کە غالب محەمەدیشیان لەنێودابوو، هەوڵێکی زۆریان دا بۆ ئەوەی فوئاد حوسێن لە بەغدا هیچ پۆستێکی نەبێت و ئەوکاتەی وەزیری داراییش بوو، دژایەتییەکی زۆریان کرد، بەڵام پێدانی پۆستەکەی ئەو پەرلەمانتارانەی تووشی شکست کردووەتەوە، بە ڕادەیەک کە ئەو شکستە تووشی هستریای کردوون، بۆیە ئێستا بەم شێوەیە پەلاماری ئەم و ئەو دەدەن.

غالب محەمەد، ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق کە دوای ئەوەی پۆستەکەی وەرگرت، بووە یەکێک لەوانەی کە لە لایەن پەرلەمانتاری تازەپێگەیشتوو سەرکەوت شەمسەدینەوە ئاراستە دەکرێت.





ئەم هەواڵە 1843جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad