English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نەیمار ھەنگاوێکی دیکە لە پاریس سانجێرمان دوور دەکەوێتەوە 
2020-06-10 [02:46 AM]

ZNA- ھەولێر 


نەیمار داسێلڤا ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمان ھەنگاوێکی دیکە نزیک دەبێتەوە لە جێھێشتنی یانە پاریسییەکە. 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی سپۆڕتی ئیسپانی ، رۆژ لەدوای رۆژ نەیمار داسێلڤا نزیک دەبێتەوە لە جێھێشتنی یانەی پاریس سانجێرمان . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، لەم وەرزە پاریس سانجێرمان دەست بەرداری تیاگۆ سێلڤا دەبێت و پێشتریش دەست بەرداری دانی ئالڤێش و لۆکاس مۆرا بوو  بەمەش نەیمار زۆربەی ھاورێ بەرازیلیەکانی لەدەست دەدات لە یانەی پاریسی و زیاتر ھەست بەتەنھایی دەکات و ئەمەش وای لێدەکات زیاتر بیر لە رۆیشتن بکاتەوە . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، ھەرچەندە نەیمار ھاورێیەتی مپاپێ دەکات ، بەڵام وەک ھاورێیەتی میسی و سوارێز  نییە ، ئەمەش وا دەکات نەیمار ھەوڵبدات بگەڕێتەوە لای ھاوڕێ ئازیزەکانی لە یانەی بەرشەلۆنە. 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 7288جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad