English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەفین ئاغا گەردی : جوتیاران لە نزیک بازگەکان دەتوانن بەرھەمەکانیان بۆ خواروی عێراق بنێرن
2020-06-10 [03:33 AM]

ZNA- ھەولێر


ئەندامێکی لێژنەی کشتوکال و ئاودێری باس لەوە دەکات دوای قەدەغەی ھاتووچۆی نێوان پارێزگاکان بەدواداچونمان کردووە بۆ بەرھەمی جوتیارانی کوردستان چۆن بتوانن ئەو بەرھەمانە بۆ خواروی عێراق بنێرن .


سەفین ئاغا گەردی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بە ئاژانسی ھەوالی زاگرۆسی راگەیاند لە بارەی ساخکردنەوەی بەرھەمی جوتیارانی کوردستان قسەمان لەگەل پارێزگاری ھەولێر و ژوری ئۆپەراسیۆنی بەرانگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کردووە کە جوتیاران لە نزیک بازگەکان دەتوانن بەرھەمەکانیان بۆ خواروی عێراق بنێرن .


سەفین ئاغا گەردی گوتیشی ئەو کەسانەی لە خوارووی عێراق دێن دەتوانن لە نزیک بازگەکان بەرھەمی جوتیارانی ھەرێمی کوردستان ساخ بکەنەوە ھەر لەوێ ئالگۆر بە بەرھەمەکانەوە بکرێت ھەر لە نزیک ئەو بازگانە دەتوانن ئەو بەرھەمانە بفرۆشن و رەوەنەی خوارووی عێراق بکەن .


ئەو ئەندامەی لێژنەی کشتوکال و ئاودێری راشیگەیاند بۆ ئێستا ئەمە باشترین چارەسەر لەبەر ئەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە شێوەێکی خرا بلاو دەبێتەوە بۆیە رێگا نادرێ ئەو کەسانەی لە خواروی عێراقەوە دێن داخلی ھەرێمی کوردستان بکرێن .





ئەم هەواڵە 2707جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad