English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق... رێکخراوی تەندروستی جیهانی روونكردنه‌وه‌ ده‌دات له‌باره‌ی ئەو کەیسانەی بێ نیشانه‌ن
2020-06-10 [05:13 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئه‌مڕۆ ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO) لە عێراق له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس هاتووه‌، دەربارەی ئەو لێدوانەی کە دەڵێت گواستنەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID-19 بێ هەبوونی نیشانەکان زۆر دەگمەنە روونکردنەوە دەدات .

ئه‌م رێكخراوه‌ وتیشی، لێدوانەکە لە ٨ی حوزەیران درابوو، ئاماژەی بە کؤمەڵێک لە لێکۆڵینەوە و داتای لاوەکی دەکرد کە چەند وڵاتێکی ئەندام لە نێو خۆیان دابەشیان کردبوو، کە دەربارەی لێکۆڵینەوەی هێشوویی و چالاکییەکانی شوێن پێهەڵگرتنی بەریەککەوتنەکان بوو. لەم لێکۆڵینەوانەدا دەرکەوتبوو هەندێک کەیس هەیە نێشانەکانی نەخۆشی تێدا دەرنەکەوتووە و زۆر بە دەگمەنیش گواستنەوەی لاوەکی تیایاندا بەدی کراون.

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ باسی له‌وه‌ كرد، هۆکاری پەتای کۆڕۆنا ڤایرۆسیکی نوێیە و ئێمەش بەردەوام ڕۆژانە شتی نوێ دەربارەی پەتاکە فێردەبین . زۆر گرنگیشە ئەوە دووپات بکرێتەوە کە گواستنەوەی پەتاکە لەڕێگای ئەو نەخۆشانەی کە نیشانەکانیان هەیە بڵاو دەبێتەوە . زۆربەی پێشنیازەکانی ڕێوشوێنە کۆمەڵایەتییەکانیێش ، گواستنەوەی پەتاکەیان لە ڕێگای ئەو نەخۆشانەی کە نیشانەکانیان هەیە کردۆتە بنەما بەو کەیسانەش کە نیشانەکانیان لە سەرەتادا بە ئاسانی نابینرێت.

باس له‌ به‌ڵگه‌كان ده‌كات و ده‌ڵێت، ئەو بەڵگەیەی کە ئێستا لە سەرتاسەری جیهان بەردەستە پشتگیرو شاهیدە لەسەر ڕاستی و دروستی و کاریگەریی ئەو ڕێوشوین و کردانەی کە وەزارەتی تەندروستی بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی پەیڕەویان دەکات. دۆزینەوە و کەنارگیرکردن و ئەنجامدانی پشکنین بۆ هەر کەیسێک و شوێنپێ هەڵگرتن و گۆشەگیرکردنی هەر بەرکەوتەیەک بەردی بناغەی پرۆسەی سنووردارکردن و لەخۆگرتنی ڤایرۆسەکەن لە وڵاتدا

لەسەر ئەم بابەتە دکتۆر ئەدهەم ئیسماعیل ، نوێنەری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە عێراق وتی" ئەو پێوەرانەی کە دەسەڵاتی تەندروستی لە عێراق بەکاری دەهێنێت لە وڵاتانی تری سەرتاسەری جیهانیش بەکار هاتووە و زۆر کاریگەر و یەکلاکەرەوەن لە چاودێریکردنی کەیسەکان بەتایبەتش دوای هەڵکشانی ئەم دواییەی ژمارەی تووشبوان".

وتیشی" کردەکانی وەک خۆبەدوورگرتنی کۆمەڵایەتی وهەڵپەساردنی کۆبوونەوە وگردبوونەوە جەماوەرییەکان و داخستنی دام و دەزگاکانی وەک قوتابخانەو شوێنەکانی کار و چێشتخانەکان تا ئێستاش زۆر پێویستن بۆ سنووردارکردنی بڵاوبوونەوەی پەتاکە. چونکە تەنها بە کەرەنتینە کردن و پشکنینی خێرا و چارەسەر و شوێنپێ هەڵگرتنی بەرکەتووانی نەخۆشان دەتوانرێت کۆنترۆلی نەخۆشیەکە بکرێت."

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە عێراق داوا لە بەرپرسانی تەندروستی ئەو وڵاتە دەکات کە بەردەوام بن لە سیاسەتی گۆشەگیرکردنی زوویی هەموو حاڵەتەکان و ناردنی ئەوانەی کە نیشانەی سووکی نەخۆشییەکانیان پێوە دیارە یانیش ئەوانەی پێویستییان بە مانەوە نییە لە نەخۆشخانەکان بۆ شوێنە کاتییەکانی کەرەنتینە کردن کە هۆکارەکانی خۆپاراستن و بەرەنگاربوونەوەی پەتاکە تێدا فەراهەم کراون.

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە عێراق بەردەوامە لە کارکردن لەگەڵ دەزگا نیشتمانییەکانی تەندروستی و هاوبەشیکاران و کۆمەڵگا خۆجێیەکان بۆ مسۆگەرکردنی پابەندبوونی توند و تۆل بە پرۆتۆکۆڵەکانی خۆپاراستن لە پەتاکە و بنبڕکردنی. لە كۆتاییشدا دکتۆر ئیسماعیل وتی" پێویستە تاکەکان کۆمەڵگاکان بە شێوەیەکی ڕێک و پێک ئاگادار بکرێنەوە لە هەر تازە بابەتێک و پێشوەچونێک دەربارەی بڵاوبوونەوەی پەتاکەو هەروەها زانیاری پێویستیش دەربارەی خۆپاراستنی خۆیان و خانەوادەکەیان پێبدرێت."

 





ئەم هەواڵە 715جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad