English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كۆنگرێسی ئەمریكا پرۆژە یاسایەكی 111 لاپەڕەیی دژ بە ئێران تاوتوێ دەكات
2020-06-11 [11:51 AM]

ZNA - هەولێر


كۆمارییه‌كان له‌ كۆنگرێسی ئەمریكا ناوەڕۆكی پرۆژە یاسایەكیان خستووەتە‌‌روو كە بە گەورەترین پرۆژەی گەمارۆ و سزا بۆ سەر ئێران و چه‌ند هاوپه‌میانێكی دادەنرێت.

پرۆژەكە 120 لاپەڕەیە و 140 پێشنیاری نوێی پێوەندیدار بە توندتركردنی گەمارۆكانی سەر ئێران له‌ خۆی ده‌گرێت.

لەم پڕۆژە یاسایەدا داوای گەڕاندنەوەی سەرجەم گەمارۆكانی سەر ئێران و سه‌پاندنی سزای زیاتر به‌سه‌ر وڵات و رێكخراوه‌ هاوپه‌یمانه‌كانی ئێران له‌ عێراق، سوریا و یه‌مه‌ن کراوە.

كۆمارییه‌كانی ئەمریکا هەروەها داوای سزادانی فەرماندە باڵاكانی سوپای پاسدارانی ئێران ده‌كه‌ن کە ئەمیرعەلی حاجیزادە فەرماندەی ھێزی ئاسمانی له‌گه‌ڵ چه‌ند ناوه‌ندێكی وه‌به‌رهێنان و ئابووریی ئه‌م وڵاته‌ ناویان هاتووه‌.

 بڕیاره پرۆژه‌كه ئەم ھەفتەیە ‌ لە كۆنگرێس بخرێته‌ ده‌نگدان.





ئەم هەواڵە 6415جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad