English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كۆریای باكور: پێویسته‌ ئه‌مه‌ریكا هێمنی بپارێزێت
2020-06-11 [12:24 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

کۆریای باکوور ئاماژەی بەوەدا ئەمەریکا مافی ئەوەی نییە قسە لەسەر کاروباری تایبەتی دوو کۆریاکە بکات، وتیشی ئەگەر ئەمەریکا بیەوێت هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی وڵاتەکەی بە باشی بەڕێوەبچێت ئەوا پێویستە هێمنی بپارێزێت.

بەڕێوبەری کاروباری ئەمەریکا لە وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باکوور کوون جۆنگ لە لێدوانێکدا وتی " ئەگەر ئەمەریکا دەستوەربداتە کاروباری ئەوانی دیکەوە و خەریکی کاروباری ناوخۆی وڵاتەکەی نەبوو کە لە ئێستادا بە خراپترین ڕەوشدا تێدەپەڕێت، ئەوا ڕووبەڕووی شتێک دەبێتەوە مامەڵەکردن لەگەڵیدا قورس دەبێت."

وتیشی " ئەوە باش دەبێت نەک تەنها بۆ بەرژوەندییەکانی ئەمەریکا بەڵکو بۆ ئەوەش کە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی بەباشی بەڕێوەبچێت."

ئەم ڕاگەیاندراوەی کۆریای باکوور دوای ئەوە هات وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا نائومێدی خۆی دەربڕی لە بڕیارەکەی کۆریای باکوور بۆ ڕاگرتنی هێڵە گەرمەکانی پەیوەندیی لەگەڵ کۆریای باشووردا.

 





ئەم هەواڵە 559جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad