English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئازاد محمەد سەعید: خولی بارزانی نەمر بەرێوەدەچێت
2020-06-11 [03:12 AM]


دوای کۆنگرەی هەشتەمی یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان پازدەهەمین خولی بارزانی نەمر بەسەرکەوتوویانە بەرێوەچوو بۆ ئەمساڵیش ئامادەکارییەکان دەکرێت شازدەهەمین خولی بارزانی نەمر بەرێوەبچێت لەسەر ئاستی کوردستان.


‌‌‌‌ ئازاد محەمەدسەعید کارگێری مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: بڕیار وایە خولی بارزانی نەمر بێتە ئەنجامدان لە مانگی حەوت،  بەلام ئەم سالە جیاوازە  لە پار سال یەکەم جار پالاوتن لە سەر ئاستی ناوەندە بالاکان دەکرێت  لەبەر ئەوی زۆرترین یاریزان توانایی خویان تێدا بەدەربێخن  پاشان تیپێک سەردەکەوێت وەکو نوێنەری ناوەندی بالا وەپاشان لەسەر ئاستی کوردستان ئەنجام دەدرێت.


ئازاد محەمەد سەعید: تاکو ئێستا هیچ بریارێک نەدراوە سەبارەت بە رێکاریەکان بەپێی باردۆخی ئەو کاتە دەبێت، جونکە نازانین ئەو پەتایە ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەری بەم شێوەی ئێستا دەمیێتەوە یان نە ئەو کاتە بریاری لێدەدەین.


هەروەها ئازاد محەمەد سەعید کارگێری مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی خستەروو گووتی: هەموو هەولێک دەدرێت بۆ سەرکەوتنی خولی باززانی نەمر، پێم وایە سەرکەوتوودەبێت بەلام بەمەرجێک ئەم ڤایرۆسەی کۆرۆنا ئێستا رێگریی نەکات لە بەشداری یاریزانان و هاندەران  چونکە خۆتان دەزانن هەموو خولەکانی کوردستان و عێراق راگیراون بەهۆی ئەم پەتایە.

 

دڵشا یونس هەرکی





ئەم هەواڵە 8905جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad