English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەڕێوبەری تەندروستیی خەبات: پشكنین بۆ ئەو كەسانە دەكرێت لە رێگەی بازگەی خازر و گۆپاڵەوە دێنە نێو هەولێرەوە
2020-06-11 [04:40 AM]

ZNA-ھەولێر


بەڕێوبەری تەندروستیی قەزای خەبات رایگەیاند، ئەو كەسانەی لەڕێگەی هەردوو بازگەی خازر و گۆپاڵەوە دێنە نێو هەولێر لە ڕێگەی تیمە تەندورسییەكانی بەرێوبەرایەتیی تەندورستیی خەباتەوە پشكنینیان بۆ ئەنجام دەدرێت و سامپڵیان لێ وەردەگیرێت.

 

دکتۆر، هێرش سەعید تەرجانی، بەڕێوبەری تەندروستیی قەزای خەبات، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ئێمە لە بەرێوبەرایەتی تەندروستی خەبات ھەریەک لە بازگەکانی نێوان خازر لە نێوان مووسل و ھەولێر ، ھەروەھا گۆپالی نێوان دھۆک و ھەولێر  کە دەکەونە نێوان سنووری بەرێوبەرایەتیەکەمان لە ٢٠ی٤ی٢٠٢٠ کە تاکو ئەمرۆ پێنجشەممە ١١ی٦ی٢٠٢٠ کە دەکاتە ٥٣ رۆژ، تیمەکانمان رۆژانە لە کاتژمێر ١١ بەیانی تاکو ٤ ئێوارە ئەو کەسانەی کە بە رێکاری یاسای دێنە ناو سنووری پارێزگای ھەولێر سامپلیان لێ وەردەگرین.

 

بەڕێوبەری تەندروستیی قەزای خەبات گووتی: رێژەی وەرگرتنی سامپل لەو کەسانەی کە دایانەوێت بێنە پارێزگای ھەولێر دیاری کراو نیە بە پێی زۆری و کەمی ئەو کەسانەیە کە دەیانەوێت بێنە ھەولێر، رۆژانەش رێنمایەکان گۆرانکاریان بەسەردا دێت ئەمەش کاریکەری ھەیە لەسەر حەو کەسانەی کە ھاتووچۆدەکەن لە نێوان پارێزگای کاندا، ھەروەھا ئەو وەجبە سەربازیانەی کە ئالۆگۆریان پێدەکرێت و لە خازر ئەو ئاوارانەی مووسل ئێمەبھەماھەنگیمان لەگەل دەزگای خێرخوازی بارزانی ھەیە زۆر جار ئەوان کەسەکان لای خۆیان دەھێلنەوە تاوەکو ئەمجامی پشکنینەکەیان دەردەچێت، ئەنەش ھۆکارە بۆ کەم و زۆری وەرگرتنی ساملپی رۆژانە.

 

دکتۆر، هێرش سەعید تەرجانی گووتیشی: تاوەکو ئەمڕۆ پێنجشەممە ١١ی٦ی٢٠٢٠ توانیومانە دوو هەزار و ٢٥٤ سامپڵ وەربگرین، ئەمەش بۆتە رێگریەکی باش لە بلاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای ھەولێر و سنووری بەرێوبەرایەتی تەندروستی خەبات، ئەنجامی پشکنینەکانی کە لە لای ئێنە دەکرێت لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا دەردەچێت، ئێمە حالەتی پۆزەتیڤمان ھەبووە توانیمانە رێگری لێبکەین لە بەرکەوتن لەگەل کەسانی دی و رەوانەی سەنتەرەکانی چارەسەری کۆرۆنا کراون.

 

ھەروەھا دکتۆر، هێرش سەعید تەرجانی، بەڕێوبەری تەندروستیی قەزای خەبات ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە ھەر کەسێک سامپلی لێوەردەگرین فۆرمێکی بە گشت زانیاری کەسیەوە بۆی پردەکەینەوە و لای خۆمان ھەلی دەگرین، ئەگەر ھەر کەسێک ئەنجامەکەی پۆزەتیڤ دەربچێت ئەوا بەدواداچوون بۆ ئەو کەسە دەکەین و ئەو کەسە دەبرێتە شوێبی چارەسەری ڤایرۆسی کۆرۆنا، ھەروەھا ئەو کەسانەی کە بەرکەوتەی راستەو خۆیان ھەبووە لەگەلی دەبرێنە شوێنی کەرەنتینە و لە سەر ئەو رێنمایانەش بەردەوامین.

 


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 2635جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad