English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وه‌زاره‌تی دارایی روونكردنه‌وه‌ له‌ باره‌ی 400 ملیار دیناره‌كه‌ ده‌دات
2020-06-11 [05:08 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌ باره‌ی 400 ملیار دیناره‌كه‌ بڵاوكرده‌وه‌.

ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌

ئه‌و 400 ملیار دیناره‌ی كه حكومه‌تی فیدراڵ له‌ماوه‌ی رابردوو خستییه‌ سه‌ر ئه‌ژماری بانكیی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی پێشووی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بووه‌، كه پێشتر‌ مانگانه‌  453 ملیار دینار بوو.

به‌ڵام به‌هۆکاری سیاسی و قەیرانی دارایی، ناردنی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ بۆ ماوه‌یه‌ك راگیرا و پاش جه‌ژنی ره‌مه‌زان به‌ بڕێكی كه‌متره‌وه‌ خراوه‌ سه‌ر ئەژماری بانكیی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری.

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری دابوو، به‌ هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت، مووچه‌ی ته‌واوی فه‌رمانبه‌ران پێش جه‌ژن دابه‌ش بكرێت، هه‌ر بۆیه حكومه‌ت بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م ئه‌ركه‌ی خۆی دانوستانی لە گەل کۆمپانیاکانی نەوت کرد کە ماف وشایستە داراییەکانی خۆیان بۆ ماوەیەک دوا بخەن و بەوجۆرە توانرا 375 ملیۆن دۆلار لە فرۆشتنی نەوت و دواخستنی ماف وشایستە داراییەکانی کۆمپانیاکان کۆبکرێتەوە، هەروەها 150 ملیۆن دۆلاری دیکە لە چەند کۆمپانیایەکی نەوتی قەرز کرا و وێڕای ئەمەش  بڕی 138 ملیۆن دۆلار (کە بە دینار دەکاتە 165 ملیار و 725 ملیۆن),لە سەرمایەدارانی ناوخۆ بۆ ماوەی مانگێک قەرز کرا و لەگەل 17 ملیۆنی هاوپەیمانان و 75 ملیۆن دۆلاری داهاتی ناوخۆ، توانرا کۆی مووچەی مووچەخۆران لە پێش جەژن دابەش بکرێت.

چەند رۆژێک دوای جەژن ئەو گوژمەیەی بەغدا گەیشت. بانكی ناوه‌ندیی عێراق به‌ر له‌ گواستنه‌وه‌ی 400 ملیار دیناره‌كه‌ بۆ سه‌ر ئه‌ژماری بانكیی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم، بڕی 12 ملیار دیناری بۆ قه‌رزی بانكه‌ ئه‌هلییه‌كان بڕی وتەنها‌ 388ملیار بۆ هەرێم مایەوە.

له‌و 388ملیار دیناره‌‌، بڕی 165 ملیارو 725ملیۆن دینار قەرزی سەرمایەدارانی ناوخۆی گەڕێندرایەوە.

ئێستا بڕی 222 ملیار و 275 ملیۆن دینار لەو پارەیه‌ ماوەتەوە، ئەوجا یان دەبێت له‌گه‌ڵ  کۆکردنەوەی داھاتی ناوخۆ و پارەی فرۆشتنی نەوت بۆ مووچەی داھاتوو تەرخان بکرێت، کە ھێشتا کورتھێنان ھەیە و یاخود باقی قەرزەکانی مانگی ڕابردووی پێ بدرێتەوە.

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری

2020/6/11





ئەم هەواڵە 964جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad