English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بودجەی پۆلیسی نیۆرك كەمدەكرێتەوە چەند یاسایەكی نوێش بۆ پۆلیس دەردەچێت
2020-06-13 [08:53 AM]

ZNA – هەولێر


به‌رپرسانی ئه‌نجومه‌نی نیویۆرك، وه‌ك پاڵپشتیەك بۆ په‌كخستنی پۆلیس، بڕیاریاندا بڕی 1 ملیار دۆلار له‌ بودجه‌ی پۆلیس یبڕن بۆ خزمه‌تی گشتی.

به‌پێی هه‌واڵێكی كه‌ناڵی 1010 وینس، كۆری جۆنسۆن گوته‌بێژی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ و 7 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێن: "باوه‌ڕمانوایه‌ و پێویسته‌ له‌سه‌رمان 1 ملیار دۆلار له‌ بودجه‌ی پۆلیسی نیویۆرك له‌چوارچێوه‌ی بودجه‌ی 2021 كه‌مكه‌ینه‌وه‌".

ده‌شڵێن: "ئه‌م كه‌مكردنه‌وه‌یه‌ ته‌نیا چوارچێوه‌ی به‌شی پۆلیسی نیویۆرك ناگرێته‌وه‌، به‌ڵكو پابه‌ندمان ده‌كات به‌وه‌ی كه‌ دووركه‌وینه‌وه‌ له‌ سیاسه‌تی شكستخواردووی پۆلیس".

ئه‌ندریۆ كۆمۆ حاكمی ویلایه‌تی نیویۆرك ئیمزای له‌سه‌ر زنجیره‌ بڕیارێك كرد كه‌ تێیدا رێگه‌ ده‌گرێت له‌ به‌كارهێنانی "ئه‌ژنۆ و ده‌ست" بۆ سه‌ر ملی تاوانبار له‌كاتی ده‌ستگیركردنیدا، هه‌روه‌ها چاكسازییه‌كه‌ رێگری له‌ ته‌له‌فۆنكردن  ده‌كات بۆ 911 به‌ هه‌ڵه‌ و له‌سه‌ر بنه‌مای ره‌گه‌زی و له‌و كاته‌دا پۆلیس كه‌سێكی بێ چه‌ك بكوژێت، ئه‌وا ویلایه‌ت پارێزه‌رێك داده‌نێت وه‌ك بریكاری سه‌ربه‌خۆ بۆ كێشه‌كه‌،هه‌روه‌ها ره‌تكردنه‌وه‌ی یاسای مافی مه‌ده‌نی كه‌ به‌ (ئه‌ی 50) ناسراوه‌ و ماوه‌ی 44 ساڵه‌ پارێزگاری له‌ پۆلیس ده‌كات كاتێك له‌لایه‌ن رای گشتییه‌وه‌ سكاڵای ته‌مبێكردن-ی له‌سه‌ر تۆمارده‌كرێت.

ئه‌وه‌ی زیاتر مشتومڕی دروستكردووه‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی بودجه‌ی پۆلیسه‌، چونكه‌ به‌پێی رۆژنامه‌ی ده‌یلی نیوز له‌ ریفۆرمه‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ پێویسته‌ ژماره‌ی پۆلیس كه‌مبكرێته‌وه‌، له‌گه‌ڵ بڕینی مووچه‌ی ده‌وامی زیاده‌ی كاركردنی پۆلیس و كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌ زیاده‌كان.

به‌ڵام ئاد مۆلینز سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌فسه‌رانی خێرخوازی پێیوایه‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی بودجه‌ كاریگه‌ری پێچه‌وانه‌ی ده‌بێت. وتیشی: "ئه‌گه‌ر ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن پێیانوابێت به‌كه‌مكردنه‌وه‌ی ملیارێك دۆلار خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش ده‌كه‌ن ئه‌وا به‌دڵنیایی دواجار خه‌ڵك خزمه‌تی ناوێت كه‌ سه‌لامه‌تی نه‌بێت".

هه‌روه‌ها مۆلێنز ده‌ڵێت: "به‌دڵنیایی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیان داوه‌ به‌ پرۆژه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی خاوه‌نی بیرۆكه‌یه‌ك بن و به‌ خه‌ڵك بڵێن كارێكمان كردووه‌ كه‌ پۆلیس-مان له‌شه‌قامه‌كان نه‌هێشتووه‌"، به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌م رایه‌وه‌  ئه‌ندریۆ كۆمۆ، پێیوایه‌ رۆژێكی مێژووییه‌‌.

ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ریفۆرم له‌ پۆلیس له‌ ئه‌مه‌ریكا له‌دوای 16 رۆژ له‌ خۆپیشاندان دێت. به‌هۆی گیانله‌ده‌ستدانی جۆرج فلۆید-ی ره‌شپێست له‌ ویلایه‌تی مینیسۆتا له‌ ژێر ئه‌ژنۆی (دیریک شۆڤین) ئه‌فسه‌ری پۆلیسی شاری مه‌نیئاپۆلس، له‌ رۆژی 25ی ئایار.

 





ئەم هەواڵە 5947جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad