English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق رەتی دەكاتەوە جموجۆڵی سەربازی دژی دەروازە سنورییەكان ئەنجام بدات
2020-06-13 [09:28 AM]

​ZNA – هەولێر


دەستەی دەروازە سنوورییەكانی عێراق، رەتی كردەوە كە هیچ جموجۆڵێكی سەربازیی فیدرالی بۆ كۆنترۆڵكردنی دەروازە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان، دەستپێكرا بێت.

پێشتر لە هەندێك لەمیدیاكان و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەنگۆی ئەوە بڵاوكرابوویەوە كە لەچوارچێوەی هەنگاوەكانی بەغدا بۆ كۆنتڕۆڵكردنی دەروازە سنوورییەكان، هێزەكانی دژەتیرۆری فیدرال گەیشتوونەتە هەرێمی كوردستان.

لەوبارەوە دەستەی دەروازە سنوورییەكانی عێراق راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە، "لە هەندێك میدیا و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەنگۆی ئەوە بڵاوكراوەتەوە، گوایە هێزەكانی دژەتیرۆر بە ئامانجی كۆنتڕۆڵكردنی دەروازە سنوورییەكان، گەیشتوونەتە هەرێمی كوردستان".

دەستەی ناوبراو لە راگەیەندراوەكەدا، جەختیكردووەتەوە كە هیچ هێزێكی فیدرال بە ئامانجی كۆنترۆڵكردنی دەروازە سنوورییەكان، نەگەیشتووەتە هەرێمی كوردستان.

رۆژی پێنجشەممە سەرۆك وەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی ئاشكرایكردبوو كە پلانیان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی سەرجەم دەروازە سنوورییەكان داناوە، ئەوەیش بە ئامانجی راگراتی بەهەدەردانی ئەو پارە زۆرەی كە بە ملیارەها دۆلار دەخەڵمێندرێت.

بوونی گەندەڵی لە دەروازە سنوورییەكانی عێراق، بە یەكێك لە گەورەترین دۆسیەكانی گەندەڵی لەو وڵاتە دادەندرێت. ئەنجوومەنی نوێنەران لە خولی پێشوو و ئێستا هەوڵیداوە، رێگایەكی چارەسەر بۆ ئەو دۆسیە بدۆزێتەوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی میلیشیاكانی شیعە لە پارێزگاكانی باشوور، دەروازە سنوورییەكانیان كۆنترۆڵكردووە، نەتواندراوە چارەسەرێك بۆ ئەو دۆسیە بدۆزرێتەوە.

جگە لە دەروازە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان، عێراق خاون نۆ دەروازەی سنووریی وشكانییە لەگەڵ وڵاتانی درواسێ كە ئەوانیش زرباتییە، شەلامجە، مونزەرییە، شیب لەگەڵ ئێران، سەفوان لەگەڵ كوێت تربێل لەگەڵ ئوردن، وەلید لەگەڵ سووریا، عەرعەر و عەرعەری نوێ لەگەڵ سعوودیە.

 





ئەم هەواڵە 7087جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad