English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌ستێره‌یێكی تری ریال مه‌درید تووشی پێكان هات
2020-06-13 [11:33 AM]

ZNA - ھەولێر


یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی پێش یاریه‌كه‌ی سبه‌ی شه‌و به‌رامبه‌ر ئیبار له‌ توانای یاریزانێكی بێبه‌ش ده‌بێت به‌هۆی پێكانه‌وه‌.

 

ئه‌مڕۆ ڕۆژنامه‌كانی ئیسپانیا بڵاویان كرده‌وه‌ كه‌ یاریزان لۆكاس ڤاكێز، تۆشی پێكان هاتووه‌ و ناتوانێت له‌ یاریه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر ئیبار له‌ هه‌فته‌ی 28ی لالیگا به‌شداربێت.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌، یاریزانه‌ ته‌مه‌ن 28 ساڵه‌كه‌ له‌ ماسولكه‌كانی قاچی ڕاستی تووش بووه‌ و له‌دواین مه‌شقی یانه‌كه‌ی نه‌یتوانیه‌وه‌ به‌شداری بكات، تا ئێستاش یانه‌ی شاهانه‌ به‌ شێوه‌یێكی فه‌رمی ئه‌م هه‌واڵه‌ی بلاونه‌كردوته‌وه‌.

 

یانه‌ی ریال مه‌درید له‌ هه‌فته‌ی 28ی لالیگا سبه‌ی كاتژمێر 8:30 شه‌و به‌رامبه‌ر ئیبار یاری ده‌كات و به‌ كۆكردنه‌وه‌ی 56 خاڵ پله‌ی دووه‌می لالیگای گرتوه‌.

 

سیروان نه‌زاد

 





ئەم هەواڵە 5572جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad