English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فرۆكه‌كانی مانۆڕێکی سه‌ربازی تورکیا گه‌یشتوونه‌ته‌ ته‌رابلوسی لیبیا و گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌
2020-06-13 [11:40 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

لە کاتێکدا گرژیـیەکان لەسەر لیبیا لە ناوچەکە زیاتربوون، سوپای تورکیا مانۆڕێکی بە بەشداری هێزی دەریایی و ئاسمانی لە دەریای ناوەڕاستدا ئەنجام دا، به‌شێوه‌یه‌ك فڕۆکەکان لە ئەنتالیاوە هەستاون هەتا نزیک شاری تەڕابلوسی پایتەختی لیبیا رۆیشتوون و پاشان بە هەمان ئاڕاستە گةڕاونەتەوە.

وەزارەتی بەرگری تورکیا دوێنێ هەینی لە ڕاگەیاندنێکدا گوتی مانۆڕەکە ڕۆژی پـێنجشەممە بەڕێوەچوو و لە دورەوە لە ناوەندی ئۆپەراسیۆنەکان لە ناو تورکیاوە سەرپەرشتی کرا.

لە مانۆڕەکەدا کە 8 کاتژمێری خایاند، 17 فڕۆکەی هێزی ئاسمانی و 8 کەشتی و پاپـۆڕی هێزی دەریایی بەشداریـیان تیاداکرد. بەپـێی ڤیدیۆیەک کە لە لایەن وەزارەتی بەرگری تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە، فڕۆکەکان لە ئەنتالیاوە هەستاون و بۆ نزیکەی 400 کیلۆمەتر بەرەو باشور لەسەر دەریای ناوەڕاست فڕیون و پاشان ئاڕاستەکەیان گۆڕیوە و نزیکەی 1600 کیلۆمەتر بەرەو ڕۆژئاوا فڕیون هەتا نزیک شاری تەڕابلوسی پایتەختی لیبیا و پاشان بە هەمان ئاڕاستە گةڕاونەتەوە.

بەپـێی وەزارەتەکە فڕۆکە جەنگیـیەکان لە ئاسماندا سووتەمەنیان دراوەتەوە.

ئەم ڕاگەیاندنەی تورکیا پاش دوو ڕۆژ دێت لەوەی فەریق محەمەد فەرید سەرۆکی ئەرکانی لەشکری میسر سەردانی ناوچەکانی نزیک سنووری لیبیا کرد و لەگەڵ فەرماندە لەشکریـیەکان کۆبووەوە. بەپـێی عەقید تامر ئەلڕفاعی گوتەبێژی لەشکری میسر، فەریق محەمەد فەرید گوتویەتی لەشکری وڵاتەکەی لە ئەوپەڕی ئامادەباشیدایە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر مەترسیـیەک.

جێی ئاماژەیە تورکیا و قەتەر پشتیوانی لە حکومەتی وفاق دەکەن، ئەوەی لە تەرابلوسی پایتەختی لیبیایە و لەلایەن کۆمەڵی نێودەوڵەتیـیەوە دانی پـیادانراوە، میسر و ئیماراتیش پشتیوانی لە جەنەڕاڵ حەفتەر دەکەن کە بەشێکی گەورەی وڵاتەکە لە ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانیەتی.

 

voa





ئەم هەواڵە 2476جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad