English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چین سزای سێداره‌ی بۆ هاوڵاتییه‌كی ئوسترالی ده‌ركرد
2020-06-13 [02:51 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئوسترالیا رایانگه‌یاند، هاوڵاتییه‌كی وڵاته‌كه‌یان له‌ چین سزای له‌ سێداره‌دانی بۆ ده‌رچووه‌، له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ شاره‌زایان بۆ ئه‌وه‌ ده‌چن ئه‌و سزایه‌ په‌یوه‌ندی هه‌ردوو وڵات ئاڵۆز ده‌كات.

وه‌زاره‌تی كاروباری ده‌ره‌وه‌ و بازرگانی ئوسترالی رایگه‌یاند، هاوكاری به‌م هاوڵاتییه‌ سزادراوه‌ له‌ رێگه‌ی كونسوڵخانه‌كه‌ی ده‌گه‌یه‌نێت. به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوی ئه‌م كه‌سه‌ بهێنێت.

ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ به‌ ئیمێلێك بۆ رۆیته‌رز باسی له‌وه‌ كرد، به‌ داخه‌وه‌ بووین كاتێك ئه‌و سزایه‌مان له‌سه‌ر ئه‌م پرسه‌ بیست.

جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌، ئوسترالیا له‌هه‌موو حاڵه‌تێك دژی سزای له‌ سێداره‌دانه‌، ئێمه‌ پشتیوانی له‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی سزای له‌ سێداره‌دان ده‌كه‌ین، پابه‌ندین له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانمان به‌ هه‌موو رێگه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی به‌م ئامانجه‌ بگه‌ین.

ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی چینی و ئوسترالی باسیان له‌وه‌ كرد، پێش حه‌وت ساڵ كه‌سێك به‌ناوی "كام گیلاسپی" به‌ تۆمه‌تی به‌قاچاخبردنی ماده‌ی هۆشبه‌ر له‌ باشوری چین ده‌ستگیر كرا

به‌پێی چه‌ندین راپۆرتی راگه‌یاند، له‌ 2013 گیلاسپی ده‌ستگیر كراوه‌ و زیاتر له‌ 7.5 ماده‌ی میتامفتامینی پێگیراوه‌، كاتێك ویستویه‌تی گه‌شتێكی نێوده‌ڵه‌تی له‌ فرۆكه‌خانه‌ی بایۆنن له‌ شاری كوانگچۆی باشوری چین بكات.

شاره‌زایان ده‌ڵێن، بۆیه‌ هه‌یه‌ ئه‌و سزایه‌ ئاڵۆزییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات ئاڵۆزتر بكات، چونكه‌ له‌ وه‌تای ئوسترالیان داوای كردبوو لێكۆڵینه‌وه‌یه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی له‌باره‌ی سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ چین بكرێت، گرژی له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو وڵات كه‌وتۆته‌وه‌.

 

سپۆتنیك





ئەم هەواڵە 8278جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad