English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر روونكردنه‌وه‌یه‌كی راگه‌یاند
2020-06-13 [04:59 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ره‌ت كرده‌وه‌، كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن، گوایه‌ له‌ رۆژانی داهاتوودا قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی سه‌رانسه‌ری راده‌گه‌یه‌ندرێت و دووپاتیش ده‌كاته‌وه‌، مه‌به‌ست له‌و ده‌نگۆ و هه‌واڵانه‌ بۆ گرانكردنی نرخی كه‌لوپه‌ل و كاڵاكانه‌ له‌سه‌ر هاووڵاتیان.

ده‌قی رونكردنه‌وه‌ی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر:

ماوەیەکە هەندێك کەس و لایەن، ئەو بارودۆخە نەخوازراوەییان قۆستووه‌ته‌وه‌، كه‌ بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا دووچاری هاتووین و دەیانەوێت لەڕێگەی بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندەی بێ بنەما سەبارەت بە قەدەغەی هاتووچۆی سه‌رانسه‌ری لە سنووری پارێزگای هەولێر، نرخی کەلوپەل، خۆراك و کاڵاکان لەسەر هاووڵاتیان زیاد بکەن.

هاووڵاتیان و هاوشاریانی خۆشەویست دڵنییادەکەینەوە، هیچ بڕیارێك لەبارەی قەدەغەی هاتووچۆی سه‌رانسه‌ری لەسنووری پارێزگای هەولێر لەئارادا نییە و هەموو ئەو دەنگۆ و قسەو باسانەشی کە هەیە پڕوپاگەندەی خەڵکانێکە، كه‌ دەیانەوێت بەو هۆییەوە نرخی کەلوپەل، خۆراك و کاڵاکان لەمارکێت و بازاڕانەکان لەسەر هاوڵاتییان گران بکەن، وەکو پارێزگای هەولێر لەڕێگەی تیمەکانی چاوێری بازاڕه‌وه‌ زۆر بەوردی چاودێری و کۆنترۆڵی نرخی کەلوپەل، پێداویستی و خۆراکمان کردووە و هەرکەس و لایەنێك لە سنووری پارێزگای هەولێر نرخ لەسەر هاوڵاتییان زیاد بکات، رووبەڕووی رێکاری توندی یاسایی دەکەینەوە.

ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر

13/6/2020





ئەم هەواڵە 2557جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad