English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
١٥نەخۆشی دیکە لە ھەولێر چاکبوونەوە 
2020-06-13 [05:56 AM]

ZNA- ھەولێر 




ھاوڵاتیانی خۆشەویستی شاری ھەولێر پێتان ڕادەگەیەنین کە (۱٥) نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID – ١٩ دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بۆتەوە، وە پشکنینی تایبەتی یەکیان لەدوای یەکییان بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بوو و بڕیاردرا بنێردرێنەوەماڵەوە.


کۆی گشتی چابووەکان گەیشتە (۲۹۲) کەس .


 سوپاسی پابەندبوونتان دەکەین بۆ ڕێنماییە خۆپارێزییەکان، جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان زامنی زاڵبوونمانە بەسەر ئەم پەتا جیھانیە. 


زۆر سوپاسی ماندووبوونی تەواوی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و تەواوی ھێزەکانی ناوخۆ دەکەین کە پارێزگاری لە تەندروستی ھاوڵاتیان دەکەن. 

 


د. دلۆڤان محمدفاتح جلال 
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ھەولێر
 ۱۳ی حوزیرانی ۲٠۲٠

 





ئەم هەواڵە 3001جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad