English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حزبوڵای عێراق: ئەگەر هێزەكانی ئەمەریكا نەكشێنەوە باجێكی قورس دەدەن
2020-06-14 [08:58 AM]

​ZNA – هەولێر


کەتائیبی حزبوڵڵای عێراق، جارێکی دیکە هەڕەشە لە هێزەکانی ئەمریکا دەکات و دەڵێ "ئەگەر لە عێراق نەکشێنەوە، باجێکی قورس دەدەن".

شانەی راگەیاندنی ئەمنی  عێراق شەوی رابردوو (شەممە، 13-6-2020) بڵاویکردەوە، لە رێگەی دوو مووشەکی کاتیۆشاوە هێرشکرایە سەر سەربازگەی تاجی لە باکووری بەغدا و، هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه‌، مووشەکەکانیش لە نزیک کارگەی نەسرەوە ئاراستەی بنکەکە کراون.

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانیش، راگەیەنراوێکی لەبارەی هێرشەکەوە بڵاوکردەوە و بڕیاریدا لێژنەیەکی لێکۆڵینەوە بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی هێرشە پێکبێنێت.

فەرماندەکە پێیوایە هەندێک لایەن دەیانەوێت، ببنە هۆکاری شێواندنی دۆخەکە و تەگەرە دروستکردن لەبەردەم رێککەوتنی گفتوگۆی ستراتیژی نێوان عێراق و ئەمریکا.

چەند کاتژمێرێک دوای هێرشەکە، کەتائیبی حزبوڵڵای عێراق، جارێکی دیکە هەڕەشەی بە ئامانجگرتنی هێزەکانی ئەمریکا کرد، ئەگەر لە وڵاتەکە نەکشێنەوە.

لە راگەیەنراوەکەی ئەو گرووپە چەکدارەی حەشدی شەعبیدا هاتووە "عێراقییەکان چاوەڕێ بوون، حکومەت لە ماوەیەکی دیاریکراودا هێزە بیانییەکان لە وڵات دەربکات، لەو بڕوایەدا نەبوون، چۆک بۆ ویستی ئەمریکا بۆ دانوستان و گفتوگۆ و دانانی مەرج و کات بۆ کشانەوە بدات، کە هۆکارە بۆ زیاتر پێشێلکردنی سەروەریی عێراق".

حزبوڵڵای عێراق هەڕەشەی زیاتر دەکات و دەڵێ "ئەمریکا بە پێشێلکردنی رێککەوتن و پەیماننامەکان ناسراوە و، جێگەی متمانە نییە. ئەگەر لە وڵات نەکشێتەوە، باجێکی قورس دەدات".

 





ئەم هەواڵە 130جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad