English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
داعش هێرش دەكاتە سەر ماڵێك و كوژراو و بریندار هەیە
2020-06-14 [09:41 AM]

​ZNA – هەولێر


لە گوندێكی باكووری پارێزگای دیالە لەرۆژهەڵاتی عێراق چەكدارانی داعش هێرشیان كردە سەر ماڵێك، لەئەنجامدا  دوو كەس كوژران و حەوتی دیكەیش برینداربوون.

 ئەفسەرێكی پۆلیسی دیالە، بەناوی"شەعلان كاملی" رایگەیاند:" تیرۆریستانی داعش هێرشیانكردووەتە سەر ماڵێك لە گوندی دارا سەربە قەزای خانەقین، لە ئەنجامی هێرشەكەدا، دوو كەسی مەدەنی كوژران و سێ مەدەنی دیكە و چوار كارمەندی هێزە ئەمنییەكان بریندار بوون.

كاملی گوتیشی: لەدوای هێرشەكە، تیرۆریستانی داعش بەرەو شوێنێكی نادیار هەڵاتن، دواتر هێزە ئەمنییەكان هەڵمەتێكیان بە ئامانجی پاكسازیكردنی ناوچەكە لە تیرۆریستانی داعش ئەنجامداوە.

شانە نووستووەكانی رێكخراوی داعش تاكو ئێستا بەردەوامن لەسەر ھێرشەكانیان بەتایبەت لە گوندەكانی پارێزگاكانی نەینەوا، كەركووك، مووسڵ، سەڵاحەددین و ئەنبار.

ئەنادۆڵو





ئەم هەواڵە 2320جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad