English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عەلى حسێن بەنوێنەرایەتى سەرۆک بارزانى پیرۆزبایى لە پارتى گەشەپێدانى تورکمان دەکات
2020-06-14 [01:19 AM]

ZNA- ھەولێر


.
       ئەمرۆ عەلى حسین بەرپرسى مەکتەبى پەیوەندییەکانى کوردستانى و عێراقى پارتى دیموکراتى کوردستان بەنوێنەرایەتى سەرۆک بارزانى بەیاوەرى شاندێک لەبەرپرسى دیسکى پارتە تورکمانیەکان و ئەندامانى مەکتەبى پەیوەندییەکان، سەردانى بارەگاى پارتى گەشەپێدانى تورکمانى کرد و لەلایەن محمد سەعدەدین ئیلخانى سەرۆکى پارتى گەشەپێدان و ئەندامانى مەکتەبى سیاسى و سەرکردایەتى پێشوازى کران..

     لە دیدارێکدا بەرپرسى پەیوەندییەکانى پارتى بەناوى جەنابى سەرۆک مەسعود بارزانى پیرۆزبایى ئاراستەى سەرۆکى پارت و ئەندامانى مەکتەبى سیاسى و سەرکرداەیەتى و تەواوى کادیرو ئەندامانى پارتى گەشەپێدانى تورکمان کردو هیوای خواست ئەم یادە هەنگاوێک بێت بۆ خەبات و تێکۆشان لە پێناو پاراستنی یەکریزی و تەبایی  و پێشکەوتنى کیان و ئەزموونى دیموکراسى گەلى کوردستان بەتەواوى پێکهاتەکانەوە، هاوکات باسیان لەپتەوکردنى گیانى برایەتى و پێکەوە ژیانى نەتەوەى کوردو تورکمان لە پێناو خزمەت کردن بەپێشکەوتنى کوردستان لە هەموو کایەکانى ژیاندا کردەوە، هەروەها بارودۆخى خۆپارێزى و کاریگەرییەکانى ڤایرۆسى کۆرۆناو تەندروستى ناوچەکە بەگشتى و پرسە سیاسیەکانى ئەمرۆى و عێراق و کوردستان  تیشکى خرایەسەر، لەهەمبەر هەموو ئەم پرسانە هەردوولا تەئکیدیان لەهەماهەنگی و پالپشتى حکومەتى کوردستان بۆ رووبەروبونەوەو خۆپارێزى لەم پەتاجیهانیەو پاراستنى بەرژەوەندییەکانى گەلى کوردستان بەتەواوى پێکهاتەکان کردەوە، پاشان لەلایەن خۆیەوە بەرپرسى پەیوەندییەکانى پارتى رۆلى پارتە تورکمانیەکانى قۆناغەکاندا لەقۆناغە جیاجیاکان و هەلوێست و هەنگاوەکانیان بەرامبەر بەپرسە سیاسى و نیشتمانیەکان و بەشدارى کارایان لە حکومەت و تەواوى هەنگاوەکانى تریانى بەگرنگ دانا بۆ چەسپاندنى بنەما دیموکراسیەکان و هەماهەنگى و بەرپرسیارەتى مێژووى لە وولاتدا ...

 





ئەم هەواڵە 1918جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad