English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە هەموو سەر سورهێنەر تر ئەوەيە كە پرۆگرامی چاكسازی دەكەوێتە واری جێبەجێ‌كردنەوە ئەوانەی كە بە زیانی خۆیان دەزانن لە هەوڵی بەڵارێدا بردنی بابەتەكان و سرنجی كۆمەڵگادا ده‌ده‌ن
2020-06-14 [01:23 AM]

ZNA - ھەولێر


شارەزایەکی بواری یاسا رایگه‌یاند: هەر چه‌ندە ئەوەی لە ماوەی رابردوو تاوەكوو ئێستا چ درێژەی هەیە موزایدەی سیاسی و سود وەرگرتن لەو بارودۆخەیە كە كوردستان تێی كەوتوو و هه‌ندێك حیزب و لایەنی سیاسی كە بوونی خۆیان لە ناو قەوارەی حكومەتی هەرێم كە تێدا پارتی دیموكراتی كوردستان قسەی یەكەم دەكات پێ‌ قەبوڵ ناكرێت هەر بۆیەش چ ئەو حیزبانەی كە لە ناو حكومەت دان چ ئەوانەی بە ناوی ئۆپۆزۆسیۆن لە دەرەوەی حكومەتن بۆ مەبەستی بەرز كردنەوەی كێرڤی داتەپێوی سیاسی خۆیان باس لە بابەتی گەندەڵی دەكەن و سەری زمان و بنی زمانیان لە هەر میزگێرد و دانیشتنێك و یان هەر سمینارێكی فەرمی یان نافەرمی,لە هەموو تەلەفزیۆنە لركاڵی و دەرەكی و پەیج و ماڵپەرە سێبەرەكانیان باسی لێوە دەكەن و بە نیازن وا نیشان بدەن كە هۆكاری هەموو ئەو گەندەلییانەی كە بونیان هەیە پارتییە.

سه‌نار شێرۆكی شارەزا لە بواری یاسا به‌ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆسی راگه‌یاند: ئەوەش ناكرێت و نابیت باس بكرێت كە هەرچی حیزب كە لە گۆرەپانی سیاسی كوردستانە هەر یەكە و بە قەبارەی خۆیان لە ئەو بابەتە سود مەند بوونە و لە هەموو ئەو لیستانەی كە رۆژانە لە سوسیاڵ میدیا دەر دەكەون بۆمان روون دەبێتەوە كە لیستی خانەنشینی و لە جۆریدەیان سوبسید و ئیمتیازی مادی سودمەند بوونە بەڵام لە هەموو ئەوانە سەر سورهێنەر تر ئەو كاتەیە كە پرۆگرامی چاكسازی و دژی گەندەلی دەكەوێتە واری جێبەجێ‌كردنەوە ئیتر دونیا وێران دەبێت و ئەوانەی كە جێبە جێ‌ كردنی پرۆگرامی چاكسازی بە زیانی خۆیان دەزانن لە هەوڵی بەڵارێ‌دا بردنی بابەتەكان دا دەبن و لە هەولی ئەوە دا دەبن بۆ ئەوەی سرنجی كۆمەڵگا بە لارێدا ببەن.

سه‌نار شێروكی گوتی: لە ئێستاشدا كە ئەو پەتا جیهانییە تەنگی بە هەموو وڵاتانی جیهان تەنانەت زڵهێزەكان هەڵچنییوە و هەموو ئەوانەی كە لە بواری ئابوری و تەندروستیدا قسەی یەكەمیان كردووە چۆكی پی داداون و كوردستانیش لەو هاوكێشەیە بەدەر نەبووە و كاریگەری نەرێنی لەو بارودۆخەی كوردستاندا هەبووە سەرەرای ئەو ململانێ‌ سیاسییانەی كە لە عێراقدا هەیە لە نێو خۆش دا بۆ ئەوەی لە ئاوی لێڵ ماسی بگرن پەرەیان بەو فەوزایە داوە وەكوو ئەوە وابێت كە ئەوانە هەموویان بەشدار نەبووبن لەو دەستەڵاتەی كە هەیە و بە جۆرەك لە جۆرەكان سودیان لێ‌ نەبینیبێت.

هه‌روه‌ها ئاشكرا كر: هەر بۆیەش لەو كات و ساتەدا ئەو لایەنەی كە بە نیازە چاكسازی بكات دەبێت سڵ لەوە نەكات كە دژایەتی دەكرێت و دەبیت گۆرانكاری لە هەموو بوارەكانیدا هاوته‌ریب لەگەڵ چاكسازی و نەهێشتنی گەندەڵی بكات و گرینگی ئەو بابەتە دەبێت بە روونی هەموو لایەنەكان بگرێتەوە بە شێوەیەك كە بتوانێت بە جۆرەك لە جۆرەكان شۆرەشی گۆرانی فیكری دروست بكات، لە هەموو ئەوانە گرینگتر دەبیت كار لە سەر نەهێشتنی ئەو رق و كینەیە بكرێت كە بە ناوی گەندەڵی لە ناو دڵی جیلی دوای نەوەدەكان دروستكراوە، ئەوانەی كە كار یان لە سەر سفر كردنی شۆرەشی شاخ كردووە ئەو شۆرەشەی كە ئەو دەستەڵات و ئەو حكومەتەی ئێستای لێ‌ بەدی هاتووە، بە ئەنجامدانی چاكسازی بە مانایەكی تر بوونی تاك لە ناو كۆمەڵگادا دروست دەبیت و رێگە لەوە دەگریت كە ئیتر بە ناوی چاكسازی و گەندەڵی ئینتمای نیشتمانی و نەتەوەیی نەمینیت، كە ئەوەش گرینگترین ئەو بابەتەیە كە دوژمنانی كورد بۆ مەبەستی لاواز كردنی كورد پشتی پێ‌ دەبەستن، ئەگە ر هاتوو ئینتمای نەتەوەیی و نیشتمانی بە هێز بكرێت ئیتر بەرپرس یان هەر تاكی ئەو كۆمەڵگایە لە بەهەدەردانی موڵو ماڵو سەرمایەی ئەو وڵاتە هەست بە بەرپرسیاریەتی دەكات و هەست بەوە دەكات كە ئەو سەرمایەیە هەوڵی ماندوو بوونی خەباتی سەدان ساڵەیە.

له‌ كوتاییدا ئه‌وه‌شی خسته‌روو: دەبیت ئەو رۆیایەش دروست ببیت كە تەنیا بە تاوانبار كردنی یەكتری ناگەین بەو ئامانجەی كە هەیە و ئەنجامدانی موزایدی سیاسی و خۆ بەدەر كردن لەو بابەتە نامان گەیەنێت كە خۆمان بە دەر بوبین لە هەموو ئەوانەی كە رویانداوە، هەر بۆیەش ئەنجامدانی چاكسازی لە ئێستادا گەراندنەوەی متمانەیە بە نیشتمان و گەراندنەوەی ئینتمانی نەتەوەییە بە خاك و هەر كەس و لایەنەك كە ئەو كارە ئەنجام بدات مێژوویەكی روون بۆ خۆی لە لاپەرە پرشنگدارەكان تۆمار دەكات.





ئەم هەواڵە 2014جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad