English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێم: راپۆرتی ساڵانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەرز دەنرخێنین
2020-06-14 [01:34 AM]

ZNA-هەولێر


رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان: راپۆرتی ساڵانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە رەوشی  پێکهاتە ئایینیەکان بەرز دەنرخێنین

 

رۆژی 10/6/2020 وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا راپۆرتی ساڵانەی خۆی دەربارەی رەوشی  پێکهاتە ئایینیەکان بۆ ساڵی 2019 بڵاوكردەوە، ئەم راپۆرتە باس لە چەند وڵاتێك دەکات كە پێشێلكارییان تێدا ئەنجامدراوە لەلایەنی ئایینییەوە. سەبارەت بە عێراق و هەرێمی کوردستان راپۆرتەکە تیشکی خستۆتە سەر چەند پێشێلکاری و ئاستەنگ درووستکردن لە بواری ئازادی ئایینی لە هەرێمی کوردستان و عێراق بەتایبەتی لە ناوچە جێناکۆکەکان و رەوشی پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکان و ئەو ئاستەنگانەی رووبەڕوویان دەبنەوە وەک نەگەڕانەوەیان بۆ سەر زێدی خۆیان.

 

سەبارەت بە راپۆرتی ناوبراو د. دیندار زێباری رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بەیاننامەیەکی دەرکرد ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:

 

ستراتیژیەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بریتییە لە پاراستن و پتەوکردنی بنەماکانی پێکەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی لە هەرێم بەم پێیەش گشت ئەو پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییانەی لە هەرێمی کوردستان دەژین بەپێی یاسا مافەکانیان لە بواری سیاسی، یاسایی، پەروەردەیی، ئیداری و کەلتووری پارێزراوە و حکومەت هەوڵ پەرەیان پێ بدات و بوژانەوەی ئابووری بێتە دی لەو ناوچانەی پێکهاتەکان ژیانی تێدا بەسەر دەبەن لەوانەش ناوچەی ئێزیدیەکان و مەسیحیەکان و پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکان لە ناوچە جێناکۆکەکان.

 

راپۆرتەکە ستایشی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێم دەکات بۆ پتەوکرد گیانی پێکەوەژیانی نێوان پێکهاتە ئایینیەکان بەپێی یاسا و نوێنەرایەتییان لە پەرلەمان و حکومەتی هەرێم و ئەنجامدانی سرووت و بۆنە ئایینیەکان بە ئازادی، هەروەها تیشک دەخاتە سەر پاراستنی مافی پێکهاتەکان لە رووی پەروەردەیی و رۆشنبیری. لە لایەکی دیکەوە تیشک دەخاتە سەر ئەوەی کە پێکهاتە ئایینییەکان هەرێمی کوردستان بە پەناگەیەکی ئارام دەزانن بۆ حەواندنەوە دوای ئاوارە بوونیان و  یارمەتیدانیان، هەروەها هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمیش بەرز دەنرخێنێت لە رزگار کردنی ئەو هاووڵاتیانەی کە لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە رفێنردراون.

 

لە راپۆرتەکەدا ئەوە خراوەتە ڕوو کە لە بازگەکانی نێوان هەردوو پارێزگای دهۆک و موسڵ بە شێوازی جیاجیا ئاستەنگ بۆ پێکهاتەکان درووست دەکرێت، دوای پەیوەندی کردن بە بەرپرسی یەکە ئیدارییەکانی ناوچەکە و  لایەنە ئەمنییەکان بەپێچەوانەوە لەسەر داوای بەرپرسی یەکە ئیدارییەکانی ناوچەکە دەزگا ئەمنییەکان کارمەندانی خۆیان زیاد کردووە بۆ یارمەتیدانییان، تەنانەت لە کاتی قەدەغەی هاتووچۆی لە میانەی رێکارەکانی خۆپارێزی لە پەتای کۆرۆنا لە بازگەی تلسقۆف - باتنایا ئاسانکاری زیاتر بۆ پێکهاتەکان کراوە بەتایبەتی کریستیان و مەسیحییەکان لە کاتی رشاندن و دروێنەی بەروبوومەکانیان.

 

سەبارەت بە گرانی نرخی ئەنجامدانی مەراسیمی حەج و عومرە لە هەرێمی کوردستان، لە شانشینی عەرەبی سعودیە باج و رسوماتەکانی تایبەت بە حەج و رۆژانی هاتن و گەڕانەوەی حاجییەکانیش دیاری دەکرێت،  لەلایەکی دیکەوە حاجیانی هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی (٣٥) رۆژ لە وڵاتی سعودیا دەمێننەوە، بێگومان ئەم ماوە زۆرە خەرجییەکی زیاتری دەبێت بۆ حاجییەکان ئەمە جگە لە گرانی هاتوچۆ ئاسمانی لە نێوان هەرێم و سعودیا، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی نرخی سەفەری حەج بەم شێوەیەی ئێستا لەلایەن دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراقییەوە  دەخەمڵێندرێت.

 

سەبارەت بە درووستکردنی ئاستەنگ بۆ ئێزیدییەکان و ناچارکردنیان کە خۆیان بە کورد بناسێنن .ئاشکرایە لە کاتی رایی کردنی مامەڵەی هاووڵاتیان لە فەرمانگەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بابەتی ئایینی یان نەتەوەیی باس ناکرێت، بەپێچەوانەوە زۆربه‌ی ئێزیدییەکان كاتێك ئاواره‌ بوون به‌ڵگه‌نامه‌ ره‌سمییه‌كانیان نه‌بوو، حكومه‌تی هه‌رێم فۆرمێكی تایبه‌تیان بۆ درووست ده‌كرا له‌ قایمقایمیه‌تی شنگال به‌ ناوی (استمارة‌ استبدال) كه‌ ناوی هه‌موو  ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی تێدایه‌ ئه‌مه‌ش به‌ شێوه‌یه‌كی كاتی بوو‌ بۆ رایی كردنی كاروباره‌كانیان و له‌لایه‌ن دام و ده‌زگاكانی حكومه‌ت بە هەمان شێوە ئاسانکاری زۆر کرا بۆ ئەوەی دووبارە بتوانن ناسنامەی باری شارستانی، رەگەزنامە و پاسپۆرت دەست بخەنەوە. جگه‌ له‌م به‌ڵگه‌نامانه‌ ئاواره‌كان ده‌توانن له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ڵگه‌نامه‌كانی تریش ده‌ست بخه‌ن وه‌ك مۆڵه‌تی شوفێری به‌پێی ئه‌و رێنماییانه‌ی كه‌ له‌ هه‌رێم پیاده‌ ده‌كرێ.

لە دوای هێرشی تیرۆریستانی داعش بە هەزاران هاووڵاتی کوردی ئێزیدی لەلایەن تیرۆریستانەوە رفێندران، حکومەتی هەرێمی کوردستان هەوڵەکانی چڕکردەوە بۆ رزگار کردنیان و لیژنەیەکی تایبەتی بۆ ئەم مەبەستە دامەرزاند، تا رۆژی 16/2/2020   توانرا (3530) کەس لەم رفێندراوانە رزگار بکرێن و هەوڵەکانیش بەردەوامن بۆ رزگارکردنی ئەوانەی ماون.

لەدوای نەمانی دەسەڵاتی داعش هاووڵاتیانی ناوچە جێناكۆكەكان کە لە پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکانن نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە سەر زێدی خۆیان، چەندین جار داوامان كردووە كە پێویستە  ناوچە جێناکۆکەکان بەتایبەتی شنگال و ئەو هێزە چەکداریانەی کە لە خەڵکی ناوچەکە پێکنەهاتوون دەسەڵاتیان نەمێنێت و دووربخرێنەوە بۆ ئەوەی سیمای عەسكەرتاری لە ناوچەكە بنبڕ بكرێت وخزمەتگوزاری پێویست وەک ئاو و کارەبا بە خەڵكی ئەو ناوچانە دابین بکرێت لە هەمان کاتدا ناوچەکە لە مین و تەقەمەنییەکانی داعش پاک بکرێتەوە، بۆ ئەوەی خەڵکی ئەو  ناوچانە بگەڕێنەوە و دەست بە ژیانی ئاسایی خۆیان بکەنەوە.

لە بارەی مافی پێکهاتە ئایینییەکان لە رووی کەلتووری و رۆشنبیرییەوە لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و خوێندنی تورکمانی و سریانی لە وەزارەتەکانی رۆشنبیری و لاوان و پەروەردە دامەزراوە بۆ ئەم مەبەستەش خوێندن بە زمانی تورکمانی و سریانی دەخوێندرێت لە دەیان قوتابخانەی هەرێم، هەروەها ده‌ستەیە‌كى تایبه‌ت له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى په‌روه‌رده‌ى دهۆك سه‌رپه‌رشتى خوێندنى ئایینى ئێزیدى ده‌كات و لە ساڵی 1999ەوە تا ئێستا لەو ناوچانەی كە ئێزیدییەكان تێیدا زۆرینەن وانەی ئێزیدیاتی دەخوێندرێت لە قۆناغی یەك تا دوازدەی بنەڕەتی.

 

رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان





ئەم هەواڵە 625جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad