English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جوان رۆژبەیانی : تاکە چارەسەری ناوچە دابڕێنراوەکان گەڕانەوەی ھێزی پێشمەرگەیە
2020-06-14 [02:39 AM]

ZNA- ھەولێر


سەرۆکی لێژنەی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدەرەی ھەرێم لە پەرلەمانی کوردستان باس لەوە دەکات سوپای عێراق بەرپرسە لەو تاوانانەی داعش کە دژی کوردەکانی ناوچە دابڕێنراوەکان دەکات زانیاریمان لایە چەکدارانی داعش لە نزیک ھێزەکانی عێراقەوە رەتدەبن کەچی تەقەیان لێناکرێ .


جوان رۆژبەیانی ئەندامی پەرلەمانی کوردستانی عێراق بە ئاژانسی ھەوالی زاگرۆسی ڕاگەیاند بە داخەوە چەندین جارە کوردانی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم لەلایەن داعشەوە دەکرێن ئاماج ئێمە لە ١٣-٥ دوامان لەسەرۆکی پەرلەمان کردووە جەلسەێکی پەرلەمان بۆ ئەو کێشانە رێکبخرێت بەلام سەرۆکی پەرلەمان لەبەر چەند ھۆێکی لاوازەوە ئامادە نەبوو دانیشتن لەسەر ئەم کێشانە رێکبخات .


ئەو ئەندامەی پەرلەمان ئاماژەشی بەوەکرد بەھۆی سود وەرگرتن لە بۆشایی ئەمنی لەو ناوچانە شانەکانی داعش دەستانکردووە بە خۆ رێک خستنەوە ئەمەش ھاولاتیانی کورد لەو ناوچانە زەرەرمەندی سەرکی دەبن وە دووبارە ھەولی تەعریب کردنی کورد دەدەن لەسەر خاکیان .


جوان رۆژبەیانی گوتیشی ئێمە وەکوو لێژنە ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم لە پەیوەندی بەردەوام داین لەگەل سەرۆکایەتی پەرلەمان و وەزارەتی پێشمەرگەو و دوامان لە شاندی ھەرێمی کوردستان کردووە چاەەسەرکردنی ئەو کێشەیە لە پێشینەی گفتوگۆکان بێت لەگەل بەغدا .


لە قسەکانی دا رۆژبەیانی ئەوەی خستە روو باشترین چارەسەر تاوەکوو سالانە ئەو کێشانە رووبەرووی کوردانی ئەو ناوچانە نەبێتەوە گەرانەوەی ھێزی پێشمەرگەیە بۆ ئەو شوێنانە تاوەکوو ئەو بۆشاییە ئەمنیەی ھەیە پریبکەنەوە پارێزگاری لەو کوردانە بکرێت .

 

 

 

گۆران ھەرکی





ئەم هەواڵە 1939جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad