English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە برەودان بە کەرتی تایبەت وڕێکخستنەوە و پێداچوونەوە بە باج دەکات
2020-06-14 [02:46 AM]

ZNA_ هەولێر


ئەمڕۆ یەکشەممە 2020/6/14 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە برەودان بە کەرتی تایبەت و پێداچوونەوە و ڕێکخستنەوەی سیستەمی باجدانانی کرد. 
لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا ، گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی کەرتی تایبەت و ڕێکخستنەوەی بازاڕی کار و پێداچوونەوەی یاساکانی پەیوەندیدار بە کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی ئەوانەی لە کەرتی تایبەت دەکەن کرا ، کە بۆ ئەم مەبەستە لیژنەیەکی تایبەت بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران پێکهاتووە.  
دارا رەشید وەزیری پلاندانان و سەرپەرشتیاریی لیژنەکە، ڕاپۆرتێکی خستەڕوو کە تێیدا دەستنیشانی دەرفەت وئاستەنگەکان کرابوو بە ئاراستەی هاندانی خەڵک بۆ کارکردن لە کەرتی تایبەت . لەم ڕووەوە ڕێگەچارە و ستراتیج و پلانی جێبەجێکردن خرانەڕوو، ھەر لەو چوارچێوەیەشدا پەیرەوی تایبەت بە پڕۆژەی هاوبەشیکردنی کەرتی گشتی و کەرتی تایبەت ( Public -Private partnership PPP) خرایەڕوو کە ماوەیەکە وەزارەتە پەیوەندیدارەکان کاریان لە سەر کردووە و بڕیارە بەمزووانە بخرێتە بەردەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بۆ پەسەند کردنی .

 لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا ، گفتوگۆ دەربارەی ڕێکخستنەوە و پێداچوونەوەی سیستەمی باج کرا کە بەشێکە لە کارنامەی کابینەی نۆیەم بۆ چاکسازییکردن لە داهاتەکان وڕێکخستنەوەیان کە هاوشانە لەگەڵ چاکسازیکردن لە خەرجییەکان و بواری کارگێڕی. 

لەم ڕووەوە ئامانج رەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران و سەرپەرشتیاری ئەو لیژنەیەی بۆ ئەم مەبەستە پێکهاتووە، ڕاپۆرتی لیژنەکەی سەبارەت بە باجەکان خستەڕوو کە تێیدا ئاماژەی بە ئاستەنگ و گرفتەکانی بەردەم گەشەکردنی سیستەمی باج کرد بە تایبەتی لە بواری پڕۆژە گەورەکانی وەک وزە و تۆڕەکانی پەیوەندیی و پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون.
دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە، بڕیاردرا پڕۆژەکە بە سەرنج و تێبینی زیاتر، دەوڵەمەند بکرێت بە ئامانجی ڕێکخستنەوەی باج بە جۆرێک کە لە خزمەتی بەرژەوەندی گشتیدا بێت و ببێتە سەرچاوەیەکی دیاری داهات . ئەمەش بەشێکە لە هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هەمەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داهات وڕێکخستنەوەی داھاتە  نانەوتییەکان، هەروەها چاوخشاندنەوە بە لێخۆشبوونی باج لە چوارچێوەی یاسادا و جێبەجێکردنی میکانیزمی نوێی ئەژمارکردنی باج و ڕێکخستنەوەی کاری ژمێریاریی یاسایی، بۆ رێگریکردن لە خۆدزینەوە لە باج دان.





ئەم هەواڵە 676جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad