English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فەرماندەیەکی باڵای ئێران: پەکەکە لە ئێران نیە
محەمەد پاکپوور، فەرماندەی هێزی زەمینیی پاسدارانی ئێران
2020-06-14 [05:20 AM]

ZNA - هەولێر


فەرماندەیکی سوپای پاسدارانی ئێران لە وڵامی بەرپرسێکی تورکیادا دەڵێت، پەکەکە لە ئێران نییە

محەمەد پاکپوور، فەرماندەی هێزی زەمینیی سوپای پاسدارانی ئێران لە پەراوێزی سەردانی بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان، لە لێدوانی بەرپرسێکی باڵای تورکیا سەبارەت بە بوونی هێزەکانی پەکەکە لە نێو خاکی ئێران گوتی: ئەو لێدوانانە بە نابەرپرسانە و بێ بنەما دەزانین و بە درۆی دەخەینەوە.

پاکپوور گوتی: سنوورەکانی نێوان ئێران و تورکیا بە باشی پارێزراون و جەختیش دەکاتەوە چاوەڕوانن بەرپرسانی تورکیا بەر لە هەر لێدوانێک و پاش دڵنیا بوون لە بۆچوونەکانیان، بۆ راپەڕاندنی میکانیزمی پێویست پەیوەندی بە بەرپرسانی ئێرانەوە بکەن.

پێش‌تر بەرپرسانی تورکیا چەند جارێ گوتوویانە پەکەکە هێزی چەکداری لە نێو ئێران جێگیر کردووە و لەوێوە هێرش دەکەنە نێو خاکی تورکیا.

مانگێک لەمەوبەر گەریلاکانی پەکەکە بۆڕی هەناردەکردنی گازی ئێران بۆ تورکیایان لە نێو خاکی تورکیادا لە نزیک سنووری ئێران تەقاندەوە و بەم هۆیەوە هەناردەی گازی ئێران بۆ تورکیا وەستاوە. بە گوتەی بەرپرسانی ئێرانی تورکیا لە چاککردنەوەی بۆڕییەکە خۆی دەبوێرێت.





ئەم هەواڵە 130جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad