English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
راگه‌یاندنی په‌رله‌مانی كوردستان: هیچ حاڵه‌تێكی نوێی كۆرۆنا له‌ ناو په‌رله‌مان تۆمار نه‌كراوه
2020-06-14 [05:26 AM]

ZNA-ھەولێر


 

به‌ڕێوبه‌ری راگه‌یاندنی په‌رله‌مانی كوردستان رایگەیاند، کە پشکنین بۆ ٦٨ لە پەرلەمانتار و فەرمانبەرانی پەلەمان ئەنجامدا، لە ناو ئەو ٦٨ کەسەدا دوو کەس لەوان ئەندامی پەرلەمانی کوردستانن، ئەنجامی پشکنینەکان دەرچوون و خۆش بەختانە ھەموو پشکنینەکان سەلامت دەرچوون و نێگەتیڤن.


سامان ئه‌حمه‌د به‌ڕێوبه‌ری راگه‌یاندنی په‌رله‌مانی كوردستان بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: دوای راگەیێندراوی یەکەمی سەرۆکایەتی پەرلەمان کە تێیدا ھاتبوو کە تێستی بۆ ١٩٧ لە ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان و کارمەدەکان ئەنجام دراو لەناویشیاندا حالەتی پۆزەتیڤ ھەبوو، دوای ئەوە سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان دیوانی پەرلەمانی راسپارد بۆ ئەوەی لەگەل بەرێوبەرایەتی تەندروستی ھەولێر ھەماھەنگبن کە پشکنین بۆ چەند لە ئەندامانی پەرلەمان و کارمەندەکان بکەن بەتایبەتی ئەوانەی لە ماوەی رابردوودا بە شێوەیەک لە شێوەکان گەراینەوە ناو پەرلەمانی کوردستان.


 به‌ڕێوبه‌ری راگه‌یاندنی په‌رله‌مانی كوردستان گووتی: دوێنێ شەممە پشکنینیان بۆ ٦٨ لە پەرلەمانتار و فەرمانبەرانی پەرلەمان ئەنجامدا، لە ناو ئەو ٦٨ کەسەدا دوو کەس لەوان ئەندامی پەرلەمانی کوردستانن، ئەمرۆ یەکشەممە ١٤ی٦ی٢٠٢٠ ئەنجامی پشکنینەکان دەرچوون و خۆش بەختانە ھەموو پشکنینەکان سەلامت دەرچوون و نێگەتیڤن.


ھەروەھا سامان ئه‌حمه‌د به‌ڕێوبه‌ری راگه‌یاندنی په‌رله‌مانی كوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە ھیچ کەسێک لە ناو پەرلەمانی کوردستاندا نەبراوە بۆ کەرەنتینە و ئەو کەسانەی کە ھەلگری ڤایرۆسی کۆرۆناش بوون لە ناو پەرلەمانی کوردستان تەندروستیان جێگیترە و ھێچ مەترسیەک لە سەر ژیانیان نیە. 

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 2380جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad