English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ریال مەدرید جێگرەوەی رۆنالدۆی  دیاریکرد 
2020-06-14 [06:24 AM]

ZNA- ھەولێر 


یانەی ریال مەدرید ھەوڵدەدات لەماوەی گواستنەوەی ھاوینەی یاریزانان گرێبەست لەگەڵ ھێرشبەرێک مۆربکات بۆ ئەوەی ببێتە جێگرەوەی کرستیانۆ رۆنالدۆ لە ھێلی پێشەوەی یانەی شاھانە . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەکانی ئیسپانیا ، یانەی ریال مەدرید ھەوڵدەدات لەماوەی گواستنەوەی ھاوینە گرێبەست لەگەڵ ئیرلینگ ھاڵاند مۆربکات بۆ ئەوەی ببێتە ھێرشبەری سەرەکی یانەی شاھانە . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، لەوەتەی رۆنالدۆ یانەی شاھانەی جێھێشتووە رێژەی گۆڵکردنی یانەی شاھانە دابەزیووە و بەرپرسانی یانەی ریال مەدرید دەیانەوێت بە گرێبەست کردن لەگەڵ ھاڵاند رێژەی گۆڵکردن بەرزبکەنەوە . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، ھاڵاند لەگەڵ یانەی بروسیا دۆرتمۆند ئاستێکی نایاب پێشکەش دەکات و یەکێک لە باشترین ھێرشبەرانی ئێستای ئەوروپا . 

 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 7090جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad