English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
قەدەغەی هاتووچۆ لەتایلەند هەڵگیرا و ژیان ئاسایی دەبێتەوە
2020-06-15 [09:09 AM]

​ZNA – هەولێر


تایلەند یەکەم وڵاتبوو دوای چین لە 13ـی کانوونی دووەمی ئەمساڵ، یەکەم حاڵەتی ڤایرۆسی کۆرۆنای تۆمار کرد، ئێستاش دوای تێپەڕبوونی 21 رۆژ لە تۆمار نەکردنی هیچ حاڵەتێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا، قەدەغەی هاتووچۆی هەڵگرت.

لەگەڵ تووندکردنی رێکارەکان، تایلەند توانی رێگری لە تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا بگرێت، بەجۆرێک لە کۆی 70 ملیۆن کەس، سێ هەزار و 135 کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و تەنها 58 کەس گیانیان لەدەستدا.

هەر لە سەرەتاوە، پۆشینی ماسک لە تایلەند بەکارهێنراوە و شوێنە گشتییەکان داخران، ئێستاش جارێکی دیکە هەموو شوێنەکان دەکرێنەوە و قەدەغەی هاتووچۆ بە تەواوی هەڵدەگیرێت.

حکومەتی ئەو وڵاتە ئەوەشی ئاشکرا کردووە، تەنها تووشبووی نوێ ئەو کەسانەن کە لە دەرەوە گەڕاونەتەوە و کەرەنتین کراون.

 





ئەم هەواڵە 244جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad