English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆكی فەرەنسا قەدەغەی هاتووچۆی هەڵگرت
2020-06-15 [09:33 AM]

ZNA – هەولێر


ئیمانوێل ماکرۆن زۆربەی رێکارەکانی قەدەغەی هاتووچۆی فەرەنسای لادا و لەمڕۆوە ژیان لە فەرەنسا بەرەو ئاساییبوونەوە دەچێت.

شەوی رابردوو یەکشەممە، 15-6-2020، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە کۆشکی سەرۆکایەتی فەرەنسا (ئێلیزێ)ـوە، گوتارێکی 20 خولەکی پێشکەش کرد و باسی هەنگاوە نوێیەکانی فەرەنسای کرد بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا.

ماکرۆن لە گوتارەکەیدا ئاماژەی بەوەدا هێشتا بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە فەرەنسا كۆتایی نه‌هاتووه‌، "بەڵام شادمانم به‌وەی‌ یەکەم سەرکەوتنی وڵاتەکەمان بەسەر ڤایرۆسەکەدا راده‌گه‌یه‌نم، لە رۆژی دووشه‌ممه‌وه‌، هەموو شوێنەکانی وڵات دەکرێنەوە، جگە لە ناوچه‌كانی مایۆت و گیانا کە تاوەكو ئێستا ڤایرۆسی كۆرۆنا لەو دوو شوێنەدا چالاکە".

سه‌رۆكی فه‌رەنسا باسی له‌وه‌ش كرد، له‌ 22-6-2020ـەوە خوێندنگەکانی وڵاته‌كه‌ی دەکرێنەوە و دەبێت سەرجەم قوتابییان بچنەوە قوتابخانەکان.

ئه‌م گوتاره‌ی سه‌رۆكی فەرەنسا له‌كاتێكدایه‌، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 157هەزار کەس لە فەرەنسا تووشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش زیاتر لە 29 هەزار کەسیان گیانیان لەدەستداوە.

 





ئەم هەواڵە 2917جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad