English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌هۆی پێكانه‌وه‌ یۆڤی سێ یاریزانی گرنگی بۆ یاری كۆتایی له‌ده‌ستدا
2020-06-15 [09:26 AM]

ZNA - ھەولێر


 

بەر لەچەند ڕۆژێک لە یاری کۆتایی جامی ئیتالیا هاندەرانی یانەی یۆڤێنتۆس هەواڵێکی ناخۆشیان سەبارەت بە 3 ئەستێرەی گرنگی یانەکەیان پێگەیشت.

 

رۆژنامەى توتۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردۆتەوە، هەرسێ یاریزان هیگواین و رامسی و کیلینی لە پێکانەکانیان چاک نەبونەتەوەو بەشداری راهێنانە بەکۆمەڵەکانیان نەکردوە.

 

ئەو سێ یاریزانە کە لە یاری بەرامبەر میلانیش نەیانتوانی بەشدار بن، بۆ یاری کۆتاییش زۆر ئەستەمە بەتوانن ئامادەبن.

 

هه‌ر بویه‌ ماوریزیۆ ساری راهێنەری یوڤێنتوس بە ناچاری پلان و پێکهاتەی یانەکەی دەگۆڕێت و رەنگە ئەمجارە ناچاربێت لە سەرەتای یارییەکەوە بەیەکەوە یاری بە پاولۆ دیبالا و کریستیانۆ رۆناڵدۆ بکات.

 

بریارە رۆژی چوار شەممە یاریی کۆتایی جامی ئیتاڵیا لە نێوان هەردوو یانەى یۆڤێنتۆس و ناپۆلی ئەنجام بدرێت.

 

 





ئەم هەواڵە 1897جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad