English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بازرگانانی عێراق لە دەروازە سنوورییەکانەوە بە قاچاخ کاڵا هاوردە دەکەن
2020-06-15 [11:19 AM]

ZNA - هەولێر


وەزارتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، بەشێک لە بازرگانان، ئەو بەرهەمانەی هاوردەکردنیان قدەخەیە، لە دەروازە سنوورییەکانەوە بە قاچاخ و وەک كالای دیكه‌ هاوردە دەکرێن.

حەمید نایف گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق، لە لێدوانێکدا رایگەیاند، بەشێک لە بەرهەمە کشتوکاڵییەکان بەهۆی ئەوەی عێراق گەیشتووەتە ئاستی خۆبژێوی،  هاوردەکردنیان قەدەخە کراوە.

گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق دەڵێت ئەم کارە بە مەبەستی  پاڵپشتی‌کردنی جوتیاران و فرۆشتنی به‌رهه‌مه‌كانیان‌ له‌ بازاڕه‌ نێوخۆییه‌كان کراوە، بەڵام ئێستاش بەرهەمی ده‌ره‌كی لە دەوازەکانەوە بە قاچاخ هاوردە دەکرێن.

گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ گوتیشی، ناکرێت هاوردەکردن و به‌ قاچاخ هێنانی ئەو بەرهەمە کشتوکاڵیانە درێژە بکێشێت. بە تایبەت لە کاتێکدا وڵات لە قەیرانی داراییه‌، ده‌بێت پارێزگاری لە نه‌چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی دراویش بکرێت.

 





ئەم هەواڵە 5434جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad