English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دادگایه‌كی دیكه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان کەرەنتین کرا
2020-06-15 [11:44 AM]

ZNA - هه‌ولێر


فەرمانبەرێكی دادگای بەرایی دوكان تووشی كۆرۆنا بوو، دادگاكەش كەرەنتین كرا.

لە راگەیەندراوێكدا دادگای بەرایی دوكان ئاشكرای كرد: "بەهۆی تووشبوونی یەکێک لە فەرمانبەرانی دادگای بەرایی دوکان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، لەبەر بەرژەوەندی گشتی و پاراستنی تەندروستی دادوەران و فەرمانبەران و هاووڵاتییان سەرۆکی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی بڕیاریدا بە کەرەنتینکردنی دادگای بەرایی دوکان بۆ ماوەی چواردە رۆژ لە رێکەوتی ٢٠٢٠/٦/١٥ ەوە".

ئاماژە بەوەشكراوە: "پێویستە سەرجەم دادوەران و فەرمانبەرانی دادگاکە پشکنینیان بۆ بکرێت. داواکارین هەمووان پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن".

پێشتریش له‌ رێكه‌وتی 11ی مایسی رابردوو بەھۆی بوونی دوو حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە دادگای تێھەڵچوونەوەی ناوچەی ھەولێر، دادگاکە کەرەنتین کرا.

ئەو دوو کەسەی لە دادگای تێھەڵچوونەوەی ناوچەی ھەولێر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون، دوو دادوەرن لە سەرۆکایەتی دادگاکە.

دوای دەرکەوتنی نیشانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو دوو دادوەرەدا، بڕیار درا دادگای تێھەڵچوونەوەی ناوچەی ھەولێر بۆ ماوەی ١٤ رۆژ كه‌ره‌نتین بكرێت.





ئەم هەواڵە 2611جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad