English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق... ته‌نها له‌ دوو پارێزگا دوازده‌ حاڵەتی مردن به‌ كۆرۆنا تۆمار كراون
2020-06-15 [12:13 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

لە هه‌ردوو پارێزگای موسەننا و واست له‌ عێراق، 12 حاڵەتی دیكەی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، تۆماركران.

لەوبارەیەوە میدیاكانی خۆجێی بڵاویانكردەوە كە سەرچاوەیەكی پزیشكی لە پارێزگای واست رایگەیاندووە، 11 كەسی دیكە لەو پارێزگایە، بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.

لە لایەكی دیكەوە سەرچاوەیەكی پزیشكی لە پارێزگای موسەننا رایگەیاندووە كە كەسێكی دیكەی تەمەن 40 ساڵ لەو پارێزگایە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، گیانی لەدەستداوە.

تا ئێستا لە عێراق، 20 هەزار و 209 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش 607 كه‌سیان مردوون و هەشت هەزار و 121ی دیكەیش چاكبوونەتەوە.





ئەم هەواڵە 9331جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad