English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق كرد
2020-06-15 [03:19 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئەمڕۆ دووشەممە 2020/6/15 سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ستیفن هیکی، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا کە جەیمس سۆرنتن، کونسولی گشتی بەریتانیا لە هەولێر ئامادەی بوو، گفتوگۆ له‌بارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا و میکانیزمی چارەسەر کردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کرا.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان تیشکی خستە سەر پەیوەندییەکان لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی و رایگەیاند، ئێمە پشتگیریی لە حکومەتی مستەفا کازمی دەکەین لە پێناو چارەسەرکردنی هەموو کێشەکان لە سەر بنەمای دەستوور. گوتیشی هەر کاتێك برایانمان لە حکومەتی فیدراڵی ئامادەبن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانمان بە شێوەیەکی دادپەروەرانە، ئامادەم سەردانی بەغدا بکەم.

باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ هاوکاریکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان  و حکومەتی فیدراڵی دەربڕی بۆ لە یەکنزیکردنەوەیان لە پێناو چارەسەرکردنی بنەڕەتی کێشەکان لە سەر بنەمای دەستوور. گوتیشی: عێراق و هەرێمی کوردستان بە دۆست وهاوپەیمانی خۆمان دەزانین و دەمانەوێت لەم دۆخە سەختەی ئێستادا هاوکاریان بین.

 





ئەم هەواڵە 2245جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad