English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رزگار محەمەد : دوامان لە وەزیری بازرگانی کردووە پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران خێراتر بکرێت
2020-06-15 [04:54 AM]

ZNA- ھەولێر



قایمقامی قەزای مەخمور ئاماژە بەوە دەکات دوای ئەوە وەزیری بازرگانی عێراق سەردانی ئەو قەزاییەی کردووە لە کێشەی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی کۆلیوەتەوە کە ئەوانیش لە رێگای بەرێوەبەری سایلۆ کێشەو گرفتەکانیان بە وەزیری بازرگانی عێراق گەیاندووە . 


رزگار محەمەد قامقامی قەزای مەخمور بە ئاژانسی ھەوالی زاگرۆسی راگەیاند دوای ئەوەی وەزیری بازرگانی  عێراق سەردانێکی مەیدانی بۆ پارزگاکان دەستپێکرد و سەردانی پارێزگای نەیناواشی کرد لەو چوارچێوەیە سەردانی قەزای مەخموریشی کرد بەشێک لە کێشەو گرفتەکانی سایلۆی ئەو قەزایەمان بە وەزیر گەیاندوە .


قایمقامی مەخمور ئەوەشی خستە روو سایلۆی مەخمور رۆژانە ١٠٠٠- ١٢٠٠ تەن گەنم لە جوتیاران وەردەگرین ئەگەر ھیچ کێشەێک روونەدات ئەمەش خاویک لە وەرگرتنی گەنمی جوتیاراندا ھەیە بۆ ئەم مەبەستە داوامان لە وەزیری بازرگانی عێراق کردووە کێشەکان چارەسەر بکرێت و گۆرەپانێکی نوێ بۆ وەرگرتنی گەنم بکرێتەوە تاوەکوو ئەو پرۆسەیە خراتر بکرێت .


رزگار محەمەد گوتیشی بەشێک لە جوتیارانیش گلەیەکانیان بە وەزیر گەیاندوە ئەوانیش لەگەل ستافی وەزارەت لەو بارەیەوە قسە دەکەن تاوەکوو کێشەکانیان بۆ چارەسەر بکرێت پرۆسەی وەرگرتنی گەنم خراتر بکرێت .





ئەم هەواڵە 2266جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad